11 یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوە لەپێش سوپاکەیەوە، سەربازەکانی زۆر زۆرن، ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن. ڕۆژی یەزدان گەورەیە، زۆر سامناکە. کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟
«بەڵام کێ بەرگەی ڕۆژی هاتنی دەگرێت؟ کێ خۆی ڕادەگرێت لە دەرکەوتنی؟ چونکە ئەو وەک ئاگری پاڵاوگە و وەک سابوونی جل شوشتنە.
کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟ هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.
لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، مردن و شیوەن و قاتوقڕی. بە ئاگریش دەسووتێت، خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە.
چونکە ڕۆژی تووڕەبوونە گەورەکەیان هاتووە و کێ دەتوانێت خۆی ڕابگرێت؟»
یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە، ئاسمان و زەوی دەهەژێن. بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی، قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل.
ئای! لەو ڕۆژە سامناکە! ڕۆژی ئاوا نابێت. ئەمە کاتی تەنگانەیە بۆ یاقوب، بەڵام لێی ڕزگار دەبێت.“
نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون، خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.
ئایا ڕۆژی یەزدان تاریک و بێ ڕووناکی نابێت؟ ئایا ئەنگوستەچاو و بێ تروسکایی نابێت؟
ئای بۆ ئەو ڕۆژە! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە، وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.
بەڵام ئەوەی دەیانکڕێتەوە بەهێزە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. بە چالاکی داکۆکی لە کێشەکەیان دەکات، هەتا خاکەکە دەحەسێنێتەوە، بەڵام دانیشتووانی بابل هەراسان دەکات.»
یەزدان وەک پاڵەوان دێتە دەرەوە، وەک جەنگاوەر دڵگەرمی دەهەژێت، هاوار دەکات و نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت، بەسەر دوژمنانیدا سەردەکەوێت.
گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت، وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر! گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت، وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە! یەزدانی سوپاسالار سوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ!
ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «ئای کێ دەژیێت کاتێک خودا ئاوا دەکات،
خۆر دەبێتە تاریکی و مانگیش دەبێتە خوێن، بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت.
«تۆش هەموو ئەو پەیامەی من لە دژی ئەوان ڕابگەیەنە و پێیان بڵێ: «”یەزدان لە ئاسمان دەنەڕێنێت، لە نشینگەی پیرۆزیەوە دەنگ هەڵدەبڕێت و بەهێز بەسەر خاکی خۆیدا دەنەڕێنێت. وەک ئەوانەی ترێ پێپەست دەکەن بە هوتافەوە هاوار دەکات بەسەر هەموو دانیشتووانی زەوی.
قوڕبەسەر ئەوانەی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن! بۆچی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن؟ ئەو ڕۆژە تاریکییە نەک ڕووناکی.
گوتی: «یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت، لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن و لووتکەی کارمەل وشک دەبێت.»
«قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان، پێکوڕە و وردە کوللە و کوللەی قرتێنەر، لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان.
ئایا دڵت بەرگە دەگرێت یان دەستت بەهێز دەبێت لەو ڕۆژانەی هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەم؟ من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم.
لەو ڕۆژە، یەزدان فیکە بۆ مێشەکان لێدەدات، ئەوانەی لەوپەڕی جۆگە ئاوەکانی میسرن و هەروەها بۆ ئەو هەنگانەی کە لە خاکی ئاشورن.
چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ خۆی بە دەنگی بەرز فەرمان دەدات، بە دەنگی سەرۆکی فریشتەکان و بە کەڕەنای خودا، لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە و یەکەم جار ئەو مردووانە هەڵدەستنەوە کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک.
نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا، بەهێز و بێشومارە، ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە و کەڵبەی شێرە مێی هەیە.
لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن، لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن، چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە.
ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە، ڕۆژی هەور و تەمی چڕە. وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت، سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت، لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە، لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە.
«لە دۆڵی بڕیار کۆمەڵ، کۆمەڵ! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە لە دۆڵی بڕیار.
«ڕۆژی یەزدان بۆ هەموو گەلان نزیکە. هەروەک ئەوەی کردت ئاوات پێ دەکرێتەوە، کردەوەکانت بەسەر خۆت دێتەوە.
تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد، بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن.
ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد، دیاریت لە خەڵک وەرگرت، تەنانەت لە یاخییەکانیش، ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت.