1 خۆزگە سەرم گۆمی ئاو بووایە و چاوەکانم جۆگەی فرمێسک، جا شەو و ڕۆژ دەگریام بۆ کوژراوەکانی گەلەکەم.
بەڵام ئەگەر گوێ نەگرن، بە نهێنی دەگریێم لەبەر لووتبەرزیتان، چاوەکانم بەکوڵ دەگریێن و فرمێسک دەڕێژێت، چونکە مێگەلی یەزدان ڕاپێچ کرا.
لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن، بە تاڵییەوە دەگریێم، زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەم لەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.»
چاوەکانم ماندووبوون لە فرمێسک ڕشتن، دڵم توندە، جەرگ بڕاوم لەبەر ئەوەی گەلەکەم وێران بوو، لەبەر بوورانەوەی منداڵان و شیرەخۆران لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا.
ئەی گەلەکەم، جلوبەرگی گوش بپۆشە، خۆت لە خۆڵەمێش بگەوزێنە، شینی تاقانەیەک بۆ خۆت بگێڕە، بە لاوانەوەیەکی تاڵ، چونکە لەناکاو تێکدەر بەسەرماندا دەدات.
«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت: «”با چاوەکانم فرمێسک بڕێژن بە شەو و بە ڕۆژ بەبێ وەستان، چونکە گەلەکەم، کچە پاکیزەکەم، برینێکی ترسناکی هەیە، لێدانێکی جەرگبڕ.
لەبەر ئەوە گریانی یەعزێر دەگریێم بۆ ڕەزەکەی سیڤما، بە فرمێسکەکانم ئاوتان دەدەم ئەی حەشبۆن و ئەلعالێ! لە کاتی میوە گەییوەکانت و دروێنەکانت هەراوزەنای جەنگ هات.
جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت.
بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم، لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»
ئەی ئازارم، ئەی ئازارم! من لەتاو ئێشم دەتوێمەوە. دڵم ژان دەکات! دڵەکوتێمە، بێدەنگ نابم، چونکە گوێم لە دەنگی کەڕەنا و نەعرەتەی جەنگ بوو.
ئەی خودایە، تۆ دڵنەوایی خەمی منیت، دڵم دەردەدارە.
با خێرا بێن و دەنگی شیوەن بەسەرماندا هەڵبڕن، چاوەکانمان فرمێسک بڕێژێت و پێڵووەکانمان ئاویان لێ هەڵبقوڵێت.
بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و لە چۆڵەوانی دەمامەوە.
لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
«بۆچی دەبێت لێت خۆشبم؟ کوڕەکانت وازیان لێ هێنام و سوێند بەوە دەخۆن کە خودا نییە. کە تێرم کردن، داوێنپیسییان کرد، پاڵەپەستۆیانە بۆ ماڵی لەشفرۆش.
لەناو تۆدان ئەوانەی کە بەرتیل وەردەگرن بۆ خوێنڕشتن، هەروەها تۆ سوو و قازانج لە گرانکردنی نرخی شتومەک وەردەگریت. بە ستەم نزیکەکانی خۆتت ڕووتاندووەتەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش منت لەبیر کردووە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
هەموو داوێنپیسن وەک تەنوورێکی گەرمکراون کە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات، لە کاتی هەویر شێلانەوە هەتا کاتی هەڵهاتنی.