Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 8:8 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 «”ئێوە چۆن دەڵێن: ’ئێمە داناین، چونکە فێرکردنی یەزدانمان لەلایە،‘ لە کاتێکدا پێنووسی درۆی مامۆستایانی تەورات بۆ درۆ دەستبەکار بوو؟

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 8:8
18 Referans Kwoze  

عیسا پێی فەرموون: «ئەگەر ئێوە کوێر بوونایە گوناهتان نەدەبوو. بەڵام ئێستا ئێوە دەڵێن: ”دەبینین،“ لەبەر ئەوە گوناهەکەتان دەمێنێتەوە.»


هەرچەندە خۆیان بە دانا دەزانی، بەڵام بوونە گێل،


ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت.“ جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە.


پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت، فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل.


ڕێگری گفتوگۆ لە شارەزایان دەکات، ژیری لە پیران دەستێنێتەوە.


شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم، بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت.


منداڵی منداڵ تاجی پیرانە، شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن.


بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتوو هەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت.


«گەلەکەم گێلە و من ناناسێت. ئەوان کوڕی دەبەنگن، ئەوان تێنەگەیشتوون، ئەوان دانان بۆ کاری خراپە، بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.»


ئینجا ناحەزانم گوتیان: «وەرن، با پیلانێک لە یەرمیا بگێڕین، چونکە فێرکردن لە کاهین و ڕاوێژ لە دانا و پەیام لە پێغەمبەر نابڕێتەوە. وەرن با بە زمانمان لێی بدەین و گوێ لە هیچ وشەیەکی نەگرین.»


«”جا لەم شوێنەدا پیلانی یەهودا و ئۆرشەلیم پووچ دەکەمەوە، وا دەکەم لەبەردەم دوژمنەکانیان بە شمشێر بکوژرێن، بە دەستی ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن، تەرمەکانیان دەکەمە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی.


باوکی یەکەمت گوناهی کرد و پەیوەندی ڕێکخەرانت لێم یاخی بوون.


کاهینەکان پرسیاریان نەکرد: ”کوا یەزدان؟“ ئەوانەی مامۆستای تەوراتن نەیانناسیم، ڕابەرەکان لێم یاخی بوون، پێغەمبەرەکان بەهۆی بەعلەوە پێشبینییان کرد، دوای بتی پووچ کەوتن.»


«چۆن دەڵێن: ”ئێمە پاڵەوانین و پیاوی بەهێزین بۆ جەنگ“؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite