22 ئایا لە گلعاد هەتووان نییە؟ ئایا پزیشک لەوێ نییە؟ ئیتر بۆچی برینی گەلەکەم ساڕێژ نابێت؟
«سەربکەوە بۆ گلعاد و هەتووان بهێنە، ئەی میسری کچە پاکیزە. بەڵام بێهوودە داوودەرمان زۆر دەکەیت، چاکبوونەوەت نییە.
دوای ئەوەی کە دانیشتن بۆ نانخواردن، چاویان هەڵبڕی و بینییان وا کاروانی ئیسماعیلییەکان لە گلعادەوە دێت، کە وشترەکانیان باری بەهارات و هەتووان و موڕیان پێیە و بەرەو میسر دەڕۆن.
لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت. واوەیلای بۆ بکەن! هەتووانێک بۆ برینەکەی بهێنن، بەڵکو چاک بێتەوە.
ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو، هەموو ئەوەی هەیبوو دابووی بە پزیشک، کەسیش نەیتوانیبوو چاکی بکاتەوە.
ئیسرائیلی باوکیشیان پێی گوتن: «ئەگەر وایە، ئەوا ئەمە بکەن: لە باشترین بەرهەمی زەوی بخەنە ناو جەواڵەکانتان و بە دیاری بۆ پیاوەکەی ببەن، وەک هەندێک هەتووان، هەنگوین، بەهارات، موڕ، بستە و بادەم.
خۆزگە سەرم گۆمی ئاو بووایە و چاوەکانم جۆگەی فرمێسک، جا شەو و ڕۆژ دەگریام بۆ کوژراوەکانی گەلەکەم.
«ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟ ئایا بێزت لە سییۆن دەبێتەوە؟ بۆچی وا تووشی بەڵات کردین کە چاکبوونەوەمان نەبێت؟ چاوەڕێی ئاشتی بووین، بەڵام چاکە نەهات، هەروەها کاتی چاکبوونەوە، بەڵام ئەوەتا ترس.
چیت پێ بڵێم؟ ئەی ئۆرشەلیمی کچ، بە چیت بچووێنم؟ بە چی بەراوردت بکەم، بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە، ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟ وێران بوونت وەک دەریا قووڵە. کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟
بەڵام نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد گاوگۆتاڵی زۆریان هەبوو، کاتێک بینییان خاکی یەعزێر و خاکی گلعاد شوێنی مەڕوماڵاتە،
وەک کانییەک ئاوەکەی هەڵبقوڵێت، ئاوا خراپییەکەی هەڵدەقوڵێت. توندوتیژی و ڕفاندنی تێدا دەبیسترێت، هەمیشە لەبەردەمم نەخۆشی و برینداری هەیە.
«ئۆرشەلیم وێران دەکەم، دەیکەمە داڵدەی چەقەڵ، شارۆچکەکانی یەهودا دەکەمە کاولگە بەبێ دانیشتووان.»
یەزدان سەبارەت بە کۆشکی پاشای یەهودا ئەمەش دەفەرموێت: «هەرچەندە تۆ بۆ من وەک گلعادی، وەک لووتکەی لوبنانی، بەڵام وەک چۆڵەوانیت لێ دەکەم، وەک شاری بێ دانیشتووان.
«”یەهودا و خاکی ئیسرائیل بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، گەنمی مینیت و شیرینەمەنی و هەنگوین و زەیت و مەرهەمی هەتووانیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.