19 ئەوەتا دەنگی هانای گەلەکەم لە خاکێکی دوورەوە دێت: «ئایا یەزدان لە سییۆن نییە؟ یان پاشاکەی تێیدا نییە؟» «بۆچی بە پەیکەرە داتاشراوەکانیان پەستیان کردم، بە بتە هیچوپووچە بێگانەکان؟»
ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟» حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.»
لە خاکێکی دوورەوە دێن، لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن، یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی، بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی.
بۆ فریشتەی کڵێساکەی ئەفەسۆس بنووسە: ئەوەی حەوت ئەستێرەکەی بە دەستی ڕاستی گرتووە و بە ناو حەوت چرادانە زێڕینەکەدا هاتوچۆ دەکات، دەفەرموێ:
بەڵام دەربازبوون لەسەر کێوی سییۆن دەبێت، پیرۆز دەبێت، بنەماڵەی یاقوبیش بەشە میراتی خۆیان وەردەگرن.
لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبم کە پێشتر لێی خۆش نەببووم.» یەزدانیش لە سییۆن نیشتەجێ دەبێت!
بەڵام هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت، چونکە هەروەک یەزدان فەرمووی، ڕزگاربوون لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم دەبێت، بۆ ئەوانەیە کە ماونەتەوە، ئەوانەی یەزدان بانگهێشتی کردوون.
ڕۆژێک دێت چاودێران لە شاخەکانی ئەفرایم بانگەواز دەکەن: ”وەرن، با بۆ سییۆن سەربکەوین، بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان.“»
«ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟ ئایا بێزت لە سییۆن دەبێتەوە؟ بۆچی وا تووشی بەڵات کردین کە چاکبوونەوەمان نەبێت؟ چاوەڕێی ئاشتی بووین، بەڵام چاکە نەهات، هەروەها کاتی چاکبوونەوە، بەڵام ئەوەتا ترس.
ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە! بەرگی هێزت لەبەر بکە، ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز، بەرگی جوانیت بپۆشە، چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوت خەتەنەنەکراو و گڵاو.
یەزدان دادوەرمانە، یەزدان فەرزدانەرمانە، یەزدان پاشامانە، ئەو ڕزگارمان دەکات.
ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە! چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»
قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار، بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە، توخمی بەدکاران، کوڕانی گەندەڵین! وازیان لە یەزدان هێنا، بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد، پشتیان لێی کرد.
با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت، با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن.
یەزدان هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات، ئەی سییۆن، ئەو خودای تۆیە بۆ هەموو نەوەکانت. هەلیلویا.
ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن، بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە. هەلیلویا!
بەناو چەندین نەتەوەدا پەرتیان دەکەم کە نە خۆیان و نە باوباپیرانیان نەیانناسیون، بە شمشێریش ڕاویان دەنێم هەتا لەناویان دەبەم.»
«خەڵکینە، بۆچی ئەمە دەکەن؟ ئێمەش مرۆڤین، لە هەمان سروشتی ئێوە، مزگێنیتان دەدەینێ واز لەم شتە پووچانە بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگەڕێنەوە، دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە.
من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن، من متمانەم بە یەزدان هەیە.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «باوباپیرانتان چ کەموکوڕییەکیان لە مندا بینی کە لێم دوور کەوتنەوە؟ چوون دوای بتی پووچ کەوتن و خۆیان پووچ کرد.
بەڵام ئایا ئەم پەستکردنە لە دژی منە؟ ئایا زیان بە خۆیان ناگەیەنن، بۆ شەرمەزاری ڕووی خۆیان؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
«دروێنە تێپەڕی، هاوین تەواو بوو، ئێمەش ڕزگارمان نەبوو.»
ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین، لە کاتی سزادانیان لەناودەچن.
بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت، وەک پاڵەوانێک توانای ڕزگارکردنی نەبێت؟ ئەی یەزدان، تۆ لە ناوەڕاستمانی و ئێمە ناوی تۆ هەڵدەگرین، بەجێمان مەهێڵە!
ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەتان، جا دەرتاندەکەم و لەناودەچن.
یەزدان دەفەرموێت: «نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا هەر لە گەنجیێتییانەوە تەنها خراپەیان لەبەرچاوم کردووە، چونکە نەوەی ئیسرائیل بە دروستکراوەکانی دەستیان تەنها پەستیان کردم.
«چێوەکەش هەژدە هەزار باڵ دەبێت. «ناوی شارەکەش لەو ڕۆژەوە دەبێتە: یەزدان لەوێیە.»
ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟ بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟ ئایا پاشات نییە، یان ڕاوێژکارت مردووە؟
ئیتر لەو ڕۆژەدا تووڕەییم بەسەریاندا گڕ دەگرێت و وازیان لێ دەهێنم و ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە و دەبنە نێچیر و تووشی زۆر ناخۆشی و بەڵا دەبن، هەتا ئەوەی لەو ڕۆژەدا دەڵێن: ”ئایا لەبەر ئەوە تووشی ئەو بەڵایانە بووین چونکە خودا لەگەڵمان نییە؟“
لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین، هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.
یەزدان سزاکەی تۆی داماڵی، دوژمنەکەت کشایەوە. یەزدان، پاشای ئیسرائیل، لەگەڵ تۆیە، جارێکی دیکە لە خراپە ناترسیت.
بێگومان من دەستیان لێ دەوەشێنم و دەبنە تاڵانی بۆ کۆیلەکانیان. ئینجا دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی ناردووە.