45 لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی بابل داڕشتووە، مەبەستی چی بووە لە دژی خاکی بابلییەکان بیکات: بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن، بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات.
لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی ئەدۆم داڕشتووە، مەبەستی چی بووە لە دژی دانیشتووانی تێمان بیکات: بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن، بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات.
خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات،
ئەو کارەیان ئەنجام دا کە هێز و خواستی تۆ پێشوەخت نەخشەیان بۆ کێشابوو کە دەبێت ڕووبدەن.
تەنانەت ئەگەر هەموو سوپای بابلییەکانیش ببەزێنن کە لە دژتان دەجەنگن، تەنها چەند پیاوێکی برینداریان لێ بمێنێتەوە، ئەوا هەریەکە لە چادرەکەی خۆیانەوە هەڵدەستنەوە و ئەم شارە بە ئاگر دەسووتێنن.»