25 یەزدان جبەخانەکەی خۆی کردەوە و چەکەکانی تووڕەیی خۆی دەرهێنا، چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، کارێکی هەیە لە خاکی بابلییەکان.
یەزدان بابل تەفروتونا دەکات، کۆتایی بە دەنگە مەزنەکەی دەهێنێت. شەپۆلی دوژمنەکانیان وەک ئاوێکی زۆر هەڵدەچێت، دەنگیان هاژەی دێت.
«ئەی کێوی لەناوبەر، ئەوەتا من لە دژی تۆم، تۆ ئەی لەناوبەری هەموو زەوی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «دەست درێژ دەکەمە سەرت، لەسەر بەردەکان گلۆرت دەکەمەوە، دەتکەمە کێوێکی سووتاو.
لە هەموو لایەکەوە نەعرەتەی بەسەردا بکێشن! خۆی بەدەستەوە دەدا، قوللەکانی دەکەون، شووراکانی دەڕووخێن. لەبەر ئەوەی ئەمە تۆڵەی یەزدانە، تۆڵەی لێ بکەنەوە، چی کرد، ئەوەی پێ بکەنەوە.
لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، مردن و شیوەن و قاتوقڕی. بە ئاگریش دەسووتێت، خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە.
ئەگەر کەڕەنا لە شاردا لێبدرێت، ئایا گەل ناترسێت؟ ئەگەر بەڵایەک لە شاردا ڕوو بدات، ئایا یەزدان نەیکردووە؟
«تۆ گورزی منی، چەکەکانی جەنگی منی، بە تۆ نەتەوەکان تێکدەشکێنم، بە تۆ شانشینەکان لەناودەبەم،
با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن، با گەلان لەبەر پێت بکەون.
ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە، شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.
ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.