Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 50:16 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 وەرزێر لە بابل ببڕنەوە و داس بەدەست لە کاتی دروێنە. لە ڕووی شمشێری ستەمکار، با هەریەکە بەرەو گەلەکەی خۆی بگەڕێتەوە، با هەریەکە بەرەو خاکی خۆی هەڵبێت.

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 50:16
7 Referans Kwoze  

وەک مامزی ڕاونراو دەبێت و وەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە، هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات و هەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت.


«”بابلمان تیمار کرد، بەڵام ناتوانێت چاک بێتەوە. وازی لێ بهێنن و با هەریەکەمان بچینەوە خاکەکەی خۆمان، چونکە کاتێک حوکمی بەسەردا درا هاواری گەیشتە ئاسمان، هەتا هەورەکان بەرز بووەتەوە.“


بەردەوام ساتمە دەکەن، بەسەر یەکتریدا دەکەون. دەڵێن: ”هەستن با بگەڕێینەوە، بۆ ناو گەلەکەمان و خاکی لەدایکبوونمان، دوور لە شمشێری ستەمکاری.“


ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن، ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن، بۆ گەنم و جۆ، چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو.


لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت: «لە هەموو گۆڕەپانەکاندا شیوەن دەگێڕن و لە هەموو شەقامەکاندا دەڵێن: ”ئای! ئای!“ جوتیارەکان بۆ گریان بانگ دەکەن و ئەوانەی وەستای لاوانەوەشن بۆ شیوەن گێڕان.


بە تۆ شوان و مێگەلەکەی تێکدەشکێنم، بە تۆ جوتیار و گاجووتەکەی تێکدەشکێنم، بە تۆ پارێزگار و فەرمانڕەواکان تێکدەشکێنم.


ئەو وەک بەچکە شێر لانەی خۆی بەجێدەهێڵێت، چونکە خاکەکە وێران دەبێت لەبەر شمشێری ستەمکار و لەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite