5 یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، دەفەرموێت: «ئەوەتا من ترست دەهێنمە سەر لە هەموو ئەوانەی دەوروبەرت. جا هەریەکە لە ئێوە دەردەکرێت و کەس نابێت ونبووان کۆبکاتەوە.
ڕەشماڵ و مەڕەکانیان دەبردرێن، خێوەت و هەموو قاپوقاچاغەکانیان و وشترەکانیان دەهێنرێن. بانگیان بکەن: ”لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!“»
چی دەبینم؟ ئەوان تۆقیون، بەرەو پاش دەکشێنەوە، پاڵەوانەکانیان بەزین. بە پەلە هەڵاتن و ئاوڕیشیان نەدایەوە، لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
هەریەکە و لەپێش خۆیەوە بەناو کەلێنی دیوارێکدا دەبردرێن و فڕێدەدرێنە هەرمۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر.
بێوەژنەکانیان زۆر زیاتر دەکەم، زیاتر لە لمی دەریا. لە نیوەڕۆدا وێرانکەری بۆ دەهێنم بۆ سەر دایکی گەنجان. لەناکاو ترس و تۆقاندنی بەسەردا دەدەم.
«ڕاوێژ بکە، دادوەری ئەنجام بدە، لە قرچەی نیوەڕۆدا سێبەرت وەک شەوی لێ بکە. دەرکراوەکان بشارەوە، هەڵاتووەکان ئاشکرا مەکە.
بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت، بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە.
دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی و لە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت.
گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“»
بە پیاوەکانی گوت: «زانیومە کە یەزدان ئەم خاکەی بە ئێوە داوە و ترسی ئێوە باڵی بەسەرماندا کێشاوە و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکەش لەبەر ئێوە ڕەنگیان پەڕیوە،
یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ماسیگران، جا وەک ماسی دەیانگرن. پاش ئەمە دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ڕاوچییان و لەسەر هەموو کێوێک و هەموو گردێک و لە کون و کەلەبەری بەردەکان ڕاویان دەکەن،
خەڵک هاواریان لێ دەکەن: «ئەی گڵاوەکان، دووربکەونەوە! دووربکەونەوە! دووربکەونەوە، دەستمان لێ مەدەن!» کاتێک ڕایانکرد و وێڵ بوون، لەناو گەلاندا گوتیان، «جارێکی دیکە ناتوانن لێرە نیشتەجێ بن.»
دەرمەچن بۆ کێڵگە! بە ڕێگادا مەڕۆن! چونکە دوژمن شمشێری پێیە، لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.