32 وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن و ماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت. بە هەموو بایەک قژبڕاوەکان شەن دەکەم، لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
خەڵکی میسر و یەهودا و ئەدۆم و عەمۆن و مۆئاب و قژبڕاوەکانی دانیشتووی چۆڵەوانی. هەموو نەتەوەکان خەتەنە نەکراون و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلیش دڵیان خەتەنە نەکراوە.»
لەبەر ئەوە لەناو تۆدا باوک کوڕ دەخوات و کوڕیش باوکی دەخوات، سزاکانم دەسەپێنم و هەموو پاشماوەکەت بە دەم هەموو بایەکەوە پەرتەوازە دەکەم.
چوار با لە هەر چوار لای ئاسمانەوە، بەسەر ئیلامدا دەهێنم، بەم چوار بایە شەنیان دەکەم، هەتا نەتەوە نەبێت کە دوورخراوەکانی ئیلامی بۆ نەچوو بێت.
بۆ دیدان و تێما و بووز و هەموو قژبڕاوەکان؛
سێیەکت بە دەرد دەمرێت و بە قاتوقڕی لە ناوەڕاستی تۆدا لەناودەچن، سێیەکیشت بە شمشێر لە دەوروبەرت دەکوژرێن، سێیەکیشت بە دەم هەموو بایەکدا پەرتەوازە دەکەم و بە شمشێرێکی هەڵکێشراو ڕاویان دەنێم.
ئینجا یەزدان لەنێو هەموو گەلان پەرشوبڵاوتان دەکاتەوە، لەوپەڕی زەوی هەتا ئەوپەڕی، لەوێ خودای دیکە دەپەرستن لە دار و بەرد کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان نەیانناسیوە.
یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە تەنها بە لەش خەتەنە کراون،