Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 49:16 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 تۆ سامت لەسەر خەڵک هەبوو، فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی، ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد، ئەوەی لەسەر بەرزایی گردیت، تەنانەت ئەگەر وەک هەڵۆ هێلانەکەت لە بەرزایی دانێیت، لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 49:16
21 Referans Kwoze  

ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن، لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون، لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛


بەڵام یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «تەنانەت ڕاپێچ لە چنگی پاڵەوانیش دەبردرێت، دەستکەوت لە چنگی زۆرداریش دەرباز دەبێت. من دژایەتی دژەکانت دەکەم و من منداڵەکانت ڕزگار دەکەم.


یان بە فەرمانی تۆیە هەڵۆ بەرز بفڕێت و هێلانەکەی لە بەرزی دابنێت؟


لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە، بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت.


لەپێش شکان لووتبەرزییە، لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.


کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت، مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکانەوە و بۆ کەلەبەرەکانی ناو تاوێرەکان.


ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان، لە پەناگای بنارەکان، با ڕوخسارت ببینم، با دەنگت ببیستم، چونکە دەنگت ناسکە و ڕوخسارت شیرینە!


مردن و ژیان بە دەست زمانە، ئەوەی حەزی لێی بێت بەروبوومەکەی دەخوات.


ئەوە بوو لە دۆڵی خوێ دە هەزار کەسی لە ئەدۆم کوشت و بە جەنگ سەلەعی گرت و ناوی لێنا یۆقتئێل، هەتا ئەمڕۆش ئەوە ناویەتی.


دەستم گەیشتە سامانی گەلان، وەک چۆن دەست دەگاتە هێلانە؛ وەک کۆکردنەوەی هێلکەی بەجێماو، هەموو زەویم کۆکردەوە، کەسیش نەبوو باڵی لێک بدات یان دەمی بکاتەوە و ورتەیەکی لێ بێت.“»


«ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە، لەنێو مرۆڤدا ڕیسوا دەبیت.


«تیرهاوێژەکان بانگ بکەن لە دژی بابل، هەموو کەوان بەدەستەکان. لە هەموو لایەکەوە دابەزنە سەری، با کەس دەرباز نەبێت. بەگوێرەی کردەوەکەی سزای بدەن، هەموو ئەوەی کردی پێی بکەنەوە، چونکە لە ڕووی یەزدان وەستایەوە، لە ڕووی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.


تەنانەت ئەگەر بابل بگاتە ئاسمانیش، ئەگەر قەڵای خۆشی قاییم بکات، تەفروتوناکەر لە دژی ئەو دەنێرم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


«قوڕبەسەر ئەوەی دەستکەوتی ناڕەوا بۆ ماڵەکەی بەدەستدەهێنێت و هێلانەکەی لە بەرزایی دادەنێت، تاکو لە چنگی خراپە دەرباز بێت!


بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە، چیاکانی ئەوم وێران کرد و میراتەکەیم دایە چەقەڵی چۆڵەوانی.»


«چۆن دەڵێن: ”ئێمە پاڵەوانین و پیاوی بەهێزین بۆ جەنگ“؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite