Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 48:21 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 حوکمدان بەسەر زەوی دەشتەکەدا هات، بەسەر حۆلۆن و یەهچا و مێفەعەت،

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 48:21
11 Referans Kwoze  

یەهەچ، قەدێمۆت، مێفەعەت،


حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە، دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت. لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەن گیانیان دەلەرزێت.


وێرانکەر بۆ هەموو شارۆچکەکان دێت، هیچ شارۆچکەیەک دەرباز نابێت. دۆڵ لەناودەچێت، دەشت وێران دەبێت، وەک ئەوەی یەزدان فەرمووی.


بەڵام سیحۆن نەیهێشت ئیسرائیل بە خاکەکەیدا تێبپەڕێت، بەڵکو هەموو سوپاکەی کۆکردەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل بۆ چۆڵەوانی دەرچوو، هاتە یەهەچ و شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل کرد.


یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، لەبەر ئەوە بێگومان مۆئاب وەک سەدۆمی لێدێت، عەمۆنییەکانیش وەک عەمۆرا، هەتاهەتایە دەبێتە شوێنی گەزگەزکە و چاڵی خوێ و وێرانییە. پاشماوەی گەلەکەم تاڵانیان دەکەن و پاشماوەی نەتەوەکەم دەبنە میراتگری خاکەکەیان.»


هەر لەبەر ئەوە من لەلای شارۆچکەکانییەوە سنووری مۆئاب دەکەمەوە، لە شارۆچکەکانی ئەوپەڕییەوە، کە جوانترینی خاکەکەن، بێت‌یەشیمۆت و بەعل‌مەعۆن و قیریاتەیم.


بەسەر دیڤۆن و نیبۆ و بێت‌دیڤلاتایم،


«دەنگی هاواریان بەرزبووەوە، لە حەشبۆنەوە هەتا ئەلعالێ و هەتا یەهەچ، لە زۆعەرەوە هەتا حۆرۆنایم و عەگلەت شەلیشیا، چونکە هەروەها ئاوی نیمریمیش وشک دەبێت.


نیبۆ و بەعل‌مەعۆن کە ناوەکەیان گۆڕیوە و هەروەها سیڤما، ناویشیان لەو شارانە نا کە بنیادیان ناوە.


هەتا شاری حەشبۆن و هەموو شارۆچکەکانی کە لە دەشتە بەرزەکەیە، کە دیڤۆن، بامۆت‌بەعل، بێت‌بەعل‌مەعۆن،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite