Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 38:22 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 ئەوەتا هەموو ئەو ژنانەی لە کۆشکی پاشای یەهودا ماونەتەوە، بۆ سەرکردەکانی پاشای بابل دەبردرێن. ئەو ژنانە پێت دەڵێن: «”ئەوانەی دۆستی تۆ بوون فریویان دایت و زاڵ بوون بەسەرت. کاتێک پێیەکانت لەناو زەلکاو چەقین بەجێیان هێشتیت.“

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 38:22
22 Referans Kwoze  

لە سییۆن دەستدرێژییان کردە سەر ژنان، پاکیزەکانیش لە شارۆچکەکانی یەهودا.


بە شەو بەکوڵ دەگریێت، فرمێسکی لەسەر گۆناکانییەتی. لەناو هەموو دۆستانی کەس نییە دڵنەوایی بکات. هەموو دڵدارانی ناپاکییان لەگەڵ کرد، بوون بە دوژمنی.


پیاو و ژن و منداڵ و کچەکانی پاشا و هەموو ئەوانەیان برد کە نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا لەلای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام کوڕی شافان بەجێی هێشتبوون. هەروەها یەرمیای پێغەمبەر و باروخی کوڕی نێرییاش لەگەڵیان بوون.


متمانە بە برادەر مەکە و پشت بە دۆست مەبەستە. نهێنیت بپارێزە تەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە،


«لە سەرەوە ئاگری نارد، بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند، تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوە منی بەرەو پاش گەڕاندەوە. منی وێران کرد، داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ.


پاشان ئیسماعیل، هەموو پاشماوەی گەل کە لە میچپا بوون ڕاپێچی کردن، کچەکانی پاشا و هەموو ئەو خەڵکەی لەوێ مانەوە، ئەوانەی نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی بە سەرپەرشتیار بەسەریانەوە دانابوو. ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ ڕاپێچی کردن و ڕۆیشت، هەتا بۆ لای عەمۆنییەکان بپەڕێتەوە.


سدقیای پاشا بە یەرمیای گوت: «من لەو جولەکانە دەترسم کە چوونەتە پاڵ بابلییەکانەوە، نەوەک بابلییەکان بمدەنە دەست ئەوان، ئەوانیش سووکایەتیم پێ بکەن.»


گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە: «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە! خەبەری لێ بدەن! با خەبەری لێ بدەین!» هەموو هاوڕێیەکانم چاوەڕێی شکستی من دەکەن، دەڵێن: «بەڵکو فریوبخوات، ئینجا دەرەقەتی دێین و تۆڵەی خۆمانی لێ دەکەینەوە.»


ماڵەکانیان بۆ خەڵکی دیکە دەبن، کێڵگە و ژنەکانیان پێکەوە، چونکە دەستم بۆ سەر دانیشتووانی خاکەکە درێژ دەکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


بەڵام ئەوانەی پشت بە بتی داڕێژراو دەبەستن، ئەوانەی بە پەیکەری داتاشراو دەڵێن، ”ئێوە خوداوەندی ئێمەن،“ بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و بە تەواوی شەرمەزار دەبن.


دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم، لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم.


لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم، جێی پێی تێدا نییە. چوومەتە ناو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم.


تەنانەت ئەو برادەرە نزیکەشم کە متمانەم پێی هەبوو، ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد.


هەروەها سەربازە بەکرێگیراوەکانت لە ڕیزەکانی جەنگ، وەک جوانەگای قەڵەون، چونکە ئەوانیش ڕوو وەردەگێڕن، تێکڕا هەڵدێن و ناوەستن، چونکە ڕۆژی کارەسات گەیشتە سەریان، کاتی سزادانیان.


چی دەبینم؟ ئەوان تۆقیون، بەرەو پاش دەکشێنەوە، پاڵەوانەکانیان بەزین. بە پەلە هەڵاتن و ئاوڕیشیان نەدایەوە، لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


لەبەر ئەوە ژنەکانیان دەدەمە خەڵکی دیکە، کێڵگەکانیان بەوانەی میراتگریانن، چونکە لە بچووکەوە هەتا گەورە هەموو پەرۆشی قازانجن، لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین هەموو ساختە دەکەن.


چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێت کە فێری هاوپەیمانیت کردن؟ ئایا ژان ناتگرێت وەک ئەو ژنەی منداڵی دەبێت؟


ئەگەر ڕازیش نیت خۆت ڕادەست بکەیت، ئەوا ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەزدان پیشانی دام.


بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم، وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن.


گوێ لە پەیامی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێتان دەڵێن: ”خزمەتی پاشای بابل ناکەن،“ چونکە ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن.


”من نەمناردوون، ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، لەبەر ئەوە دەرتاندەکەم و لەناودەچن، خۆتان و ئەو پێغەمبەرانەش کە پێشبینیتان بۆ دەکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite