15 «”لەو سەردەمەدا و لەو کاتەدا لقێکی ڕاستودروست بۆ داود دەردەکەم، جا ڕاستودروستی و دادپەروەری لەسەر زەوی پەیڕەو دەکات.
لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل.
«”ئەی یەشوعی سەرۆک کاهین، گوێ بگرە، خۆت و کاهینەکانی هاوکارت کە لەبەردەمتدا دانیشتوون، ئێوە نیشانەی چاکەکانی داهاتوون، چونکە من بەندەکەی خۆم دەهێنم، کە ناوی لقەکەیە.
پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت.
بەندەکە وەک چەکەرە لەبەردەمی باڵای کرد، وەک ڕەگ لە خاکێکی تینوو گەشەی کرد. نە جوانی هەبوو و نە پایەبەرزی تاوەکو سەرنجمان بۆی بچێت، نە دیمەن تاوەکو ئارەزووی بکەین.
یەزدان دڵخۆشە لە پێناوی ڕاستودروستی خۆی، فێرکردنەکانی خۆی بە گەورە دادەنێت و ڕێزی لێ دەگرێت.
گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەی بێ کۆتایی دەبێت. لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەی پاشایەتی دەکات بۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی، بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستی لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات.
تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە، بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.
بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە، لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری، با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو.
ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت.
بەڵکو یەزدانی پەروەردگاریان دەپەرستن و خزمەتی داودی پاشایان دەکەن، ئەوەی کە بۆیان دایدەنێم.“»
هەموو ئەوانەی تووشیان دەبوون لووشیان دەدان، دوژمنانیان گوتیان: ”ئێمە تاوانبار نین، لەبەر ئەوەی گوناهیان لە دژی یەزدان کرد، کە شوێنی حەوانەوەی ڕاستەقینەیانە، لە دژی یەزدان کە ئومێدی باوباپیرانیانە.“