Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 31:4 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بنیادت دەنێمەوە، بنیاد دەنرێیتەوە. دووبارە دەفەکانت هەڵدەگریتەوە بۆ ناو سەمای بەزمگێڕان دەچیت.

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 31:4
31 Referans Kwoze  

یەهودا و ئیسرائیل لە ڕاپێچکراوی دەهێنمەوە و وەک پێشوویان بنیادیان دەنێمەوە.


ئەوسا پاکیزەکان سەما دەکەن و دڵشاد دەبن، گەنجان و پیران پێکەوە. شینیان دەگۆڕم بە شادی، دڵنەواییان دەکەم و لەدوای پەژارەییان دڵخۆشیان دەکەم.


«ئیسرائیلی پاکیزە کەوت، جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە، فڕێدرایە سەر خاکەکەی، کوا ئەوەی هەڵیدەستێنێتەوە؟»


«﴿دوای ئەمە دەگەڕێمەوە و چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە، ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە، سەرلەنوێ بنیادی دەنێمەوە،


با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن، بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن،


گوێرەکە قەڵەوەکەش بهێنن و سەری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین،


چیت پێ بڵێم؟ ئەی ئۆرشەلیمی کچ، بە چیت بچووێنم؟ بە چی بەراوردت بکەم، بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە، ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟ وێران بوونت وەک دەریا قووڵە. کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟


ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی: «”سییۆنی کچە پاکیزە بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات. ئۆرشەلیمی کچ، کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت.


«پەروەردگار هەموو پاڵەوانەکانی ڕەتکردەوە کە لەناو مندا بوون. لەشکرێکی لە دژی من بانگکرد بۆ تێکشکاندنی گەنجەکانم. پەروەردگار یەهودای کچە پاکیزەی لەناو گوشەر پڵیشاندەوە.


«نیشانە بۆ خۆت بچەقێنە و ڕێوشوێن دابنێ. بە وردی بڕوانە ڕێگاکە، ئەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن. ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بگەڕێوە، بگەڕێوە بۆ شارۆچکەکانت.


لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «لەنێو نەتەوەکان بپرسن: کێ وەک ئەمەی بیستووە؟ بێ تامترین خراپە ئیسرائیلی پاکیزە کردوویەتی.


ببینە، ئەمڕۆ تۆم کرد بە پێغەمبەر بۆ نەتەوە و شانشینەکان، بۆ ڕیشەکێشکردن و شکاندن، بۆ لەناوبردن و ڕووخاندن، بۆ بنیادنان و چاندن.»


چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات و شارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە، لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان،


بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە، شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە.


پاشان یەفتاح گەڕایەوە بۆ میچپا بۆ ماڵەکەی و تەماشای کرد وا کچەکەی بە دەفلێدان و سەماکردنەوە هاتووەتە دەرەوە بۆ پێشوازیلێکردنی. ئەو کچەش تاقانە بوو، جگە لەو کوڕ و کچی دیکەی نەبوو.


«لەو ڕۆژەدا چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە. شوورابەندە شکێنراوەکانی بنیاد دەنێمەوە، ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە، وەک ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی دەنێمەوە،


«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت: «”با چاوەکانم فرمێسک بڕێژن بە شەو و بە ڕۆژ بەبێ وەستان، چونکە گەلەکەم، کچە پاکیزەکەم، برینێکی ترسناکی هەیە، لێدانێکی جەرگبڕ.


ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی: «سییۆنی کچە پاکیزە، بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات. ئۆرشەلیمی کچ، کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت.


تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی، جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم،


جا هەموو لێدانێکی گۆچانی دادوەری، ئەوەی یەزدان بەسەریدا دەهێنێت، بە دەف و قیسارەوە دەبێت و بە ڕاوەشاندنی دەستی کە دەجەنگێت.


چاوم دەخەمە سەریان بۆ چاکە و دەیانگەڕێنمەوە بۆ ئەم خاکە و بنیادیان دەنێم و نایانڕووخێنم، دەیانچێنم و ڕیشەکێشیان ناکەم.


یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، شارەکە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت، لە قوللەی حەنەنێلەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە.


«سەربکەوە بۆ گلعاد و هەتووان بهێنە، ئەی میسری کچە پاکیزە. بەڵام بێهوودە داوودەرمان زۆر دەکەیت، چاکبوونەوەت نییە.


یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە و دیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە، لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە، نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن و دێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite