36 یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەم فەرزانە لەبەرچاوم نەمێنن، ئەوسا ڕەچەڵەکی ئیسرائیلیش کپ دەبن لەوەی بە درێژایی ڕۆژگار لەبەردەمم ببن بە نەتەوە.»
هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن، فەرزی داناوە بەسەرناچێت.
ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام. هەرچەندە کۆتایی دەهێنم بە هەموو ئەو نەتەوانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازەم کردیت، بەڵام تۆ بە تەواوی لەناو نابەم. لە سزا ناتبوورم، بە دادپەروەری تەمبێت دەکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.
ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە.
کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن و نەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.»
با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت، هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت. هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن، هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن.
با وەک خۆر بمێنێت، وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان.
فەرمووم: ”پەرتەوازەیان دەکەم، یادیان لەنێو خەڵکی دەسڕمەوە.“
ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت، یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟
بەڵکو لە یاقوبەوە نەوەیەک دەردەکەم، لە یەهوداشەوە ئەوانەی دەبنە میراتگری چیاکانم. جا چیاکان دەبن بە میراتی هەڵبژێردراوانم و بەندەکانم لەوێ نیشتەجێ دەبن.