33 لەو ڕۆژەدا، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن لەمپەڕی زەوییەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی دەبن، شیوەنیان بۆ ناگێڕدرێت و کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە.
لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی حوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن.
بۆ خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان دەریدەخەن، ئەوانەی خۆشیان ویستن و ئەوانەی پەرستنیان و دوایان کەوتن و ڕاوێژیان پێ کردن و کڕنۆشیان بۆ بردن. کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە.
لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن، کەس نەبوو بیاننێژێت.
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لەسەر گەلەکەی جۆشا، دەستی بۆ درێژکرد و لێیدا. چیاکان هەژان و جەستەکانیان وەک زبڵی سەر شەقامەکانی لێهات. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە.
بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و نیو خەڵکانێک لە هەموو گەل و هۆز و زمان و نەتەوەکان تەماشای تەرمەکانیان دەکەن و ناهێڵن تەرمەکانیان بنێژرێن،
«ئێوەش ئەی کوشییەکان، بە شمشێری من دەکوژرێن.»
کە لە کانی دۆر فەوتان، بوون بە زبڵ بۆ زەوی.
لاشەکەی ئیزابێلیش وەک زبڵ دەبێت لەسەر کێڵگەی زەوییەکەی یەزرەعیل، هەتا نەڵێن ”ئەمە ئیزابێلە.“»
لە چۆڵەوانی بەجێت دەهێڵم، خۆت و هەموو ماسی چەمەکانت. لە دەشتودەر دەمریت، نە خڕدەکرێیتەوە و نە هەڵدەگیرێیتەوە. تۆ دەکەمە خۆراکی گیانلەبەری زەوی و باڵندەی ئاسمان.
«”شمشێر مشتوماڵ کراوە و دانراوە بۆ ئەوەی بە دەست بگیردرێت. ئەم شمشێرە تیژکراوەتەوە و مشتوماڵ کراوە تاکو بدرێتە دەست پیاوکوژ.
قولاپ لە شەویلگەت دەکەم، ماسی چەمەکانت بە پوولەکەکانتەوە دەلکێنم. بە هەموو ئەو ماسییانەوە کە بە پوولەکەکانتەوە لکاون، لە ناوەڕاستی چەمەکانت دەرتدەهێنم.