23 بۆ دیدان و تێما و بووز و هەموو قژبڕاوەکان؛
خەڵکی میسر و یەهودا و ئەدۆم و عەمۆن و مۆئاب و قژبڕاوەکانی دانیشتووی چۆڵەوانی. هەموو نەتەوەکان خەتەنە نەکراون و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلیش دڵیان خەتەنە نەکراوە.»
وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن و ماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت. بە هەموو بایەک قژبڕاوەکان شەن دەکەم، لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
ئەی دانیشتووانی دیدان، بکشێنەوە و هەڵێن، بڕۆن لە ئەشکەوتە قووڵەکان خۆتان بشارنەوە، چونکە بەڵاکەی عیسۆی بەسەردەهێنم لەو کاتەی سزای دەدەم.
کاروانەکانی تێما بۆی دەگەڕێن، بازرگانەکانی شەبا هیوادارن کە بیدۆزنەوە،
عوچ کە نۆبەرەکەیەتی و بووزی برای، هەروەها قەموئێلیش کە باوکی ئارامە.
«”دیدان بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون.
هەر لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: دەستم بۆ سەر ئەدۆم درێژ دەکەم و مرۆڤ و ئاژەڵی لێ ڕیشەکێش دەکەم. لە تێمانەوە بۆ دیدان بە شمشێر دەکوژرێن و خاکەکەش دەکەمە چۆڵەوانی.
میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما،
حەدەد، تێما، یەتور، نافیش و قێدما.
کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان.
بۆ ئەدۆم: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئایا ئیتر دانایی لە تێمان نییە؟ ئایا ڕاوێژ لەلای تێگەیشتووان نەماوە؟ ئایا داناییەکەیان پووچەڵ بووەتەوە؟
«”خەڵکی ڕودس بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زۆر لە کەنارەکان بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانی تۆ بوون، لە جیاتی نرخەکەی عاج و داری ئەبەنوسیان پێدەدایت.
یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە تەنها بە لەش خەتەنە کراون،
بۆ قێدار و شانشینەکانی حاچۆر، ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لێیدا: یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەی بابلییەکان، هەستن هێرش ببەن بۆ قێدار، خەڵکی ڕۆژهەڵات تەفروتونا بکەن.