Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 22:30 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

30 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەم پیاوە بە وەجاخکوێر بنووسن، پیاوێک کە لە ماوەی ژیانی خۆی سەرکەوتوو نابێت، کەس لە نەوەی ئەو سەرکەوتوو نابێت، کەسیان لەسەر تەختی داود دانانیشن و جارێکی دیکە فەرمانڕەوایەتی یەهودا ناکەن.»

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 22:30
11 Referans Kwoze  

لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی یەهۆیاقیمی پاشای یەهوداوە ئەمە دەفەرموێت: کەس لە ڕەچەڵەکی ئەو لەسەر تەختی داود دانانیشێت، تەرمەکەی فڕێدەدرێتە بەر گەرمای ڕۆژ و سەرمای شەو.


ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت، ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟


شوانەکان دەبەنگ بوون و داوای یەزدانیان نەکرد، لەبەر ئەوە سەرنەکەوتن و هەموو مێگەلەکەیان پەرتەوازە بوو.


هەروەها میسر بەجێدەهێڵیت و وەک دیل دەستەکانت بەسەر سەرتەوە دەبن، چونکە ئەوانەی تۆ پشتیان پێ دەبەستیت یەزدان ڕەتیکردنەوە، بەوان سەرکەوتوو نابیت.»


بڵێ: ”ئەی پاشای یەهودا، ئەوەی لەسەر تەختی داود دانیشتووی، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە؛ تۆ و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە.


یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من سزای شەمەعیای نەحەلامی و وەچەکەی دەدەم. کەسی بۆ نامێنێتەوە لەناو ئەم گەلەدا دانیشێت، ئەو شتە باشانە نابینێت کە من بۆ گەلەکەی خۆمی دەکەم، چونکە جاڕی یاخیبوونی دا لە دژی من.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


هەر لە ڕیڤلە پاشای بابل کوڕەکانی سدقیای لەبەرچاوی باوکیان کوشت، ئینجا هەموو پیاوماقوڵانی یەهوداشی لەناوبرد.


نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت، نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite