11 بەڵام یەزدان وەک پاڵەوانێکی بە توانا لەگەڵمدایە، لەبەر ئەوە ئەوانەی دەمچەوسێننەوە دەکەون و دەرەقەتم نایەن، سەرناکەون و بە تەواوی ڕیسوا دەبن، شەرمەزارییەکەیان هەرگیز لەبیر ناکرێت.
لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
لێیان مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
دەتکەمە شوورا بۆ ئەو گەلە، شوورایەکی بڕۆنزی پتەو، لەگەڵت دەجەنگن بەڵام دەرەقەتت نایەن، چونکە من لەگەڵتدام، بۆ ڕزگارکردن و بۆ فریاکەوتنت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
با ڕاونەرانم شەرمەزار بن بەڵام من شەرمەزار نەبم، با ئەوان بتۆقن بەڵام من نەتۆقم. ڕۆژی لەناوچوونیان بەسەردا بهێنە، دوو ئەوەندە وردوخاشیان بکە.
مەترسە، چونکە لەگەڵتدام، مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم. بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم، بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.
هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن، لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.
با هەموو شەرمەزار و سووک بن، ئەوانەی گیانی منیان دەوێت بۆ لەناوبردنی. ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.
با هەموو ئەوانەی بە گرفتی من شاد دەبن، تووشی شەرمەزاری و گومڕایی بن. با هەموو ئەوانەی پۆز بەسەر مندا لێدەدەن، بەرگی شەرمەزاری و ڕیسوایی بپۆشن.
ئیتر چی بەمانە بڵێین؟ ئەگەر خودا لەگەڵمان بێت، کێ دژمانە؟
ڕیسواییەکی هەتاهەتایی و سەرشۆڕییەکی هەتاهەتاییتان لەسەر دادەنێم کە هەرگیز لەیاد نەچێت.»
بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵم وەستا و بەهێزی کردم، تاکو بە منەوە جاڕدانەکە بە تەواوی بدرێت و هەموو گەلان بیبیستن. ئیتر لە دەمی شێر دەرباز بووم.
هەروەها هەموو وەستای پەیکەرەکان شەرمەزار و ڕیسوا دەبن، پێکەوە بە سەرشۆڕییەوە دەڕۆن،
وەرن کردارەکانی خودا ببینن، کارە سامناکەکەی لە پێناوی ئادەمیزاد!
زۆر لەوانەی لەناو خۆلی زەویدا نوستوون هەڵدەستنەوە، هەندێکیان بۆ ژیانی هەتاهەتایی و هەندێکی دیکەشیان بۆ سەرشۆڕی و سووکایەتی هەتاهەتایی.
بە سامناکی ڕاستودروستی وەڵاممان دەدەیتەوە، ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ئەی ئەوەی دانیشتووانی سەراپای زەوی و دەریا دوورەکان پشتت پێ دەبەستن،
یەزدانی هەرەبەرز بە سامە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.
مەترسە ئەی یاقوبی کرم، ئەی ئیسرائیلی بچووک، من یارمەتیت دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل.
«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
«ئەی یەزدان، تۆ دەزانیت، بەبیری خۆتم بهێنەرەوە و گرنگیم پێبدە، تۆڵەم بستێنەوە لە چەوسێنەرانم. وا مەکە بەهۆی پشوودرێژی تۆ لەناوبچم، بزانە کە لەبەر تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت.
هەموو شوانەکانت با بەڕێوەیان دەبات و هاوپەیمانەکانت ڕاپێچ دەکرێن، ئەوسا ڕیسوا و شەرمەزار دەبیت لەبەر هەموو خراپەکانت.
خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران بەدەردەخەیت، بەڵام تۆ سزای کوڕ دەدەیت لەسەر ئەو تاوانەی باوکی لەپێش ئەو کردوویەتی. ئەی خودای گەورە و پاڵەوان، ئەوەی ناوت یەزدانی سوپاسالارە،
من ئەمڕۆ تۆم کردووەتە شارێکی قەڵابەند و کۆڵەکەی ئاسن و دیواری بڕۆنز، لە دژی هەموو خاکەکە، پاشاکانی یەهودا، پیاوە گەورەکانی، کاهینەکانی و گەلی خاکەکە.