Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 2:6 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 پرسیاریان نەکرد: ”کوا یەزدان، ئەوەی لە خاکی میسرەوە دەریهێناین، ئەوەی ئێمەی بەناو چۆڵەوانیدا برد، بە خاکێکی ڕووتەن و چاڵوچۆڵدا، بە خاکێکی وشک و سێبەری مەرگ، بە خاکێکدا کە کەسی پێدا تێنەپەڕیبوو، کەس لەوێ نیشتەجێ نەببوو؟“

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 2:6
26 Referans Kwoze  

لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە، لە چۆڵەوانییەکی ترسناک و وێراندا، دەوری دا و بایەخی پێیدا، وەک گلێنەی چاوی پاراستی.


«بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم، ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت. جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت، جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە.


ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە، ڕووناکییەکی گەورەی بینی، دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.﴾


یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا و لە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد.


هەرچەندە دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو،“ هێشتا بە درۆ سوێند دەخۆن.»


کاهینەکان پرسیاریان نەکرد: ”کوا یەزدان؟“ ئەوانەی مامۆستای تەوراتن نەیانناسیم، ڕابەرەکان لێم یاخی بوون، پێغەمبەرەکان بەهۆی بەعلەوە پێشبینییان کرد، دوای بتی پووچ کەوتن.»


«بڕۆ و بە ئۆرشەلیمی ڕابگەیەنە با خەڵکەکە بیبیستن، بڵێ: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت و خۆشەویستی کاتی بووکێنیت، بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی، بە خاکێکدا کە کشتوکاڵی تێدا نەبوو.


کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکات یان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت، چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە و بە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.


لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو و فریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن. ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە، بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتن هەموو ڕۆژانی کۆن.


بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە، ساڵانی ڕابردوو.


ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم، لە هیچ خراپەیەک ناترسم، لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای، گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.


ناڵێن: ”کوا خودای بەدیهێنەرم، ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات،


با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت، با هەور دایبگرێت، با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت.


ئینجا کەواکەی ئەلیاسی هەڵگرت، ئەوەی لێی کەوتبووە خوارەوە، بە کەوایەکە کێشای بە ئاوەکەدا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئەلیاس لەکوێیە؟» کاتێک بە ئاوەکەیدا کێشا، ئاوەکە شەق بوو و ئەلیشەع پەڕییەوە.


گدعۆنیش پێی گوت: «گەورەم لێت دەپرسم، ئەگەر یەزدان لەگەڵماندایە، ئەی بۆچی ئەم هەموو کارەساتەمان بەسەرهات؟ کوا هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە باوکانمان پێیان ڕاگەیاندین و گوتیان: ”ئایا یەزدان نەبوو لە میسرەوە دەریهێناین؟“ ئێستاش یەزدان وازی لێ هێناوین و ژێردەستەی میدیانی کردووین.»


«من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، لە خاکی کۆیلایەتییەوە.


ئینجا لە حۆرێڤ کۆچمان کرد و ئەو چۆڵەوانییە مەزنە ترسناکەمان گرتەبەر کە لە ڕێگای ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان بینیتان، هەروەک یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێ کردین و هاتین هەتا قادێش بەرنێعە.


شکۆ بدەنە یەزدانی پەروەردگارتان بەر لەوەی تاریکی دابێنێت، بەر لەوەی پەل بکوتن لەسەر چیا بەر لە تاریکایی شەو. ئێوە خوازیاری ڕووناکین بەڵام ئەو دەیکاتە سێبەری مەرگ، دەیکاتە ئەنگوستەچاو.


شارۆچکەکانی وێران بوون، بوونە بیابان و دەشتی ڕووت، خاکێک کە نە کەس تێیدا نیشتەجێ دەبێت و نە ئادەمیزاد پێیدا تێدەپەڕێت.


هەموو ئەو ڕێگایانەشتان لە یاد بێت، کە یەزدانی پەروەردگارتان لە ماوەی ئەم چل ساڵە لە چۆڵەوانیدا ئێوەی پێدا برد هەتا بێفیزتان بکات و هەڵتانبسەنگێنێت تاکو ئەوەی لەناو دڵتانە بیزانێت، ئاخۆ فەرمانەکانی پەیڕەو دەکەن یان نا.


درۆیان بە دەمی یەزدانەوە کرد، گوتیان، «ئەو هیچ ناکات! بەڵامان بەسەرنایەت، شمشێر و قاتوقڕی نابینین.


من بووم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، چل ساڵ لە چۆڵەوانیدا بەڕێم خستن، بۆ ئەوەی دەست بەسەر خاکی ئەمۆرییەکاندا بگرن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite