24 وەک کەرەکێوییەکەی کە فێری چۆڵەوانیت، لەتاو هەوەسی با هەڵدەمژێت، لە کاتی بەتەڵەب هاتنی کێ دەیگێڕێتەوە؟ هەموو ئەوانەی داوای دەکەن بەبێ ماندووبوون لە کاتی زاوزێ دەیدۆزنەوە.
کەرەکێوییەکان لەسەر گردۆڵکەکان ڕاوەستان، وەک چەقەڵ بایان هەڵمژی، چاویان شل بوو، چونکە گیاوگۆڵ نییە.»
دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆم هەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن و ڕوویان لە من دەکەن، لە تەنگانەیاندا بە پەرۆشەوە ڕوویان لە من دەکەن.»
هەریەکەیان بە دار دەڵێت: ”تۆ باوکی منیت“ و بە بەرد: ”تۆ منت بووە.“ پشتیان تێ کردم نەک ڕوو، بەڵام لە کاتی بەڵایاندا دەڵێن: ”هەستە و ڕزگارمان بکە!“
بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتوو هەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت.
وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنها چوونە ئاشور. ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە.
ئایا مانگەکانی ئاوسبوونی دەژمێریت یان کاتی زاوزێکردنیان دەزانیت؟
هەموو لەشفرۆشێک کرێ وەردەگرێت، بەڵام تۆ دیاریت دایە هەموو دۆستەکانی خۆت، بەرتیلت دانێ هەتا لە هەموو لایەکەوە بێن و داوێنپیسیت لەگەڵ بکەن.