Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 16:10 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 «جا کاتێک هەموو ئەم قسانەت بەم گەلە ڕاگەیاند لێت دەپرسن: ”بۆچی یەزدان هەموو ئەم بەڵا گەورەیەی سەبارەت بە ئێمە فەرمووە؟ تاوانمان چییە و گوناهمان چییە کە دەرهەق بە یەزدانی پەروەردگارمان ئەنجاممان داوە؟“

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 16:10
11 Referans Kwoze  

جا کە دەڵێن: ”لەبەر چی یەزدانی پەروەردگارمان هەموو ئەمەی پێکردین؟“ پێیان دەڵێیت: ”لەبەر ئەوەی وازتان لێ هێنام و لە خاکەکەتان خوداوەندە بێگانەکانتان پەرست، ئاوا دەبێت بێگانە پەرستی بکەن لە خاکێک کە هی ئێوە نییە.“


ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی، «بۆچی ئەمانەم بەسەرهات؟» لەبەر زۆری تاوانت، دامێنت هەڵکرا دەستدرێژییان کردە سەرت.


ئەفرایم گوتی: «من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا، لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوە کە گوناه بێت.»


دەڵێیت: ”من بێتاوانم، خودا لە من تووڕە نییە.“ بەڵام دادگاییت دەکەم، چونکە گوتت: ”گوناهم نەکرد.“


یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی تۆی چاند، بڕیاری دا تووشی بەڵاتان بکات، لەبەر خراپەکەی بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا، کە بخووریان بۆ بەعل سووتاند، بەو خراپەیە پەستیان کردم.


«ئیتر چۆن دەڵێیت: ”گڵاو نەبووم، دوای بەعلەکان نەکەوتووم؟“ تەماشای ڕێگاکەی خۆت بکە لە دۆڵەکە، بزانە چیت کردووە. تۆ وەک وشترە سووکەکەی کە لە ڕۆیشتندا بەلادادێی،


«ئۆرشەلیم وێران دەکەم، دەیکەمە داڵدەی چەقەڵ، شارۆچکەکانی یەهودا دەکەمە کاولگە بەبێ دانیشتووان.»


لەبەر ئەو خراپانەی کردیان. پەستیان کردم بە بخوور سووتاندن و پەرستنیان بۆ خوداکانی دیکە، ئەو خودایانەی نە ئەوان ناسیویانن و نە ئێوە و نە باوباپیرانتان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite