Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 13:23 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

23 ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت، یان پڵنگ بەڵەکەکانی؟ ئێوەش ناتوانن چاکە بکەن، کە لە خراپە ڕاهاتوون!

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 13:23
13 Referans Kwoze  

هەرچەندە بە سۆدەش خۆت بشۆیت، زیاد سابوونیش لە خۆت بدەیت، هێشتا لەکەی تاوانەکەت لەبەردەممە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.


هەرکەسە و برادەری خۆی فریودەدات، کەس بە ڕاستی نادوێت. زمانی خۆیان بە درۆ ڕاهێناوە، خۆیان لە خراپە ماندوو بوون.


دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە و دەرمانی نییە، کێ دەیناسێت؟


ئەی یەزدان، ئایا چاوت بەدوای ڕاستیدا ناگەڕێت؟ لێت دان بەڵام ئازاریان پێ نەگەیشت، تێکت شکاندن بەڵام ڕەتیانکردەوە تەمبێ بکرێن. ڕووی خۆیان لە بەرد ڕەقتر کرد، تۆبەکردنیان ڕەتکردەوە.


بەخۆڕایی سزای منداڵەکانتانم دا، تەمبێکردنیان وەرنەگرت، شمشێرەکانتان پێغەمبەرەکانتانی خوارد، وەک شێرێکی لەناوبەر.


بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟ بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟ تەواوی سەر نەخۆشە و هەموو دڵ بیمارە.


هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی، لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون، گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە.


«گەلەکەم گێلە و من ناناسێت. ئەوان کوڕی دەبەنگن، ئەوان تێنەگەیشتوون، ئەوان دانان بۆ کاری خراپە، بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.»


ئەمەیان بە شاول ڕاگەیاند، ئەویش چەند نێردراوێکی دیکەی نارد، هەروەها ئەوانیش حاڵیان گرت. ئینجا بۆ جاری سێیەم چەند نێردراوێکی نارد و ئەوانیش حاڵیان گرت.


بەڵام گوێیان نەگرت، بەڵکو وەک نەریتی پێشوویان کرد.


خوار ناتوانرێت ڕاست بکرێتەوە و ونبوو ناتوانرێت بژمێردرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite