Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەرمیا 11:16 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 یەزدان ناوی لێنایت زەیتوونی سەوز لەگەڵ بەروبووم بە شێوەی جوان، بەڵام بە دەنگی هاتوهەرایەکی گەورە ئاگری لەسەر کردەوە جا لقەکانی دەشکێنرێن.

Gade chapit la Kopi




یەرمیا 11:16
18 Referans Kwoze  

کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن و ژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن، چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە، لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە و شێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت.


بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم، هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.


سووتاوە و بە ئاگر بڕاوەتەوە، بە سەرزەنشتی ڕووی تۆ گەلەکەت لەناودەچێت.


ئەوەی بە منەوە پەیوەست نەبێت وەک لق فڕێدەدرێتە دەرەوە، وشک دەبێت و کۆدەکرێتەوە، فڕێدەدرێتە ناو ئاگر و دەسووتێت.


ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.


بەڵام من سزای شایستەی کردارەکانتان دەدەم، ئاگر بەردەدەمە دارستانەکەی و هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە، ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون.


ئەمانە ئەو دوو دار زەیتوونە و ئەو دوو چرادانەن کە لەبەردەم پەروەردگاری جیهاندا ڕاوەستاون.


لەناو هەموو سنوورەکەتان زەیتوونتان دەبێت، بەڵام خۆتان بە زەیت چەور ناکەن، چونکە زەیتوونەکەتان دەوەرێت.


ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان، کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات.


«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا تووڕەیی و هەڵچوونی من بەسەر ئەم شوێنەدا هەڵدەڕژێت، بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ و درەختی کێڵگە و بەروبوومی زەوی، گڕ دەگرێت و ناکوژێتەوە.


چڵەکانی درێژ دەبنەوە، جوانییەکەی وەک دار زەیتوون دەبێت و وەکو دار ئورزی لوبنان بۆندار دەبێت.


با دەستت لەسەر مرۆڤی دەستە ڕاستت بێت، لەسەر ئەو کوڕەی مرۆڤ بۆ خۆت بەهێزت کردووە.


من وەک شامێوێک لە نایابترین جۆر تۆم چاند، ئیتر چۆن لێم گۆڕایت، گۆڕایت بۆ زڕمێو؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite