11 بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە، مەشخەڵ داگیرسێنن، بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان و بەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند. لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێت لەناو ئازاردا ڕادەکشێن.
لەبەر ئەوەی بێتاوانکردنیان لە خوداوە نەزانی، هەوڵیان دا بێتاوانکردنی خۆیان بچەسپێنن، ملکەچی بێتاوانکردنی خودا نەبوون.
لەبەر ئەوە پێم گوتن: لەناو گوناهەکانتان دەمرن، چونکە ئەگەر باوەڕ نەهێنن کە من ئەوم، ئەوا لەناو گوناهەکانتان دەمرن.»
«ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستن لە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە.
دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەکانی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە نێو دەریاچەی ئاگرەوە، کە بە گۆگرد داگیرساوە.
عیسا فەرمووی: «بۆ حوکمدان هاتوومەتە ئەم جیهانە، تاکو ئەوانەی نابینان ببینن و ئەوانەی دەبینن کوێر بن.»
«”ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئێوە ئەمە دەفەرموێت: بڕۆن و هەریەکەتان بتەکانی خۆی بپەرستێت! بەڵام دوای ئەوە بە قسەم دەکەن. ئیتر ناوی پیرۆزیشم بە دیاری و بتەکانتان گڵاو ناکەن،
ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»
هەرکەسێک ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا تۆمار نەکرابوو، فڕێدرایە دەریاچە ئاگرەکە.
زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت.
«ئینجا پاشا بە خزمەتکارانی گوت: ”پەلبەستی بکەن و فڕێیبدەنە تاریکیی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“
بەڵام ڕۆڵەکانی شانشین فڕێدەدرێنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.»
بۆچی پارە بە شتێک بەهەدەر دەدەن کە نان نییە؟ بۆچی کارێک دەکەن لە پێناوی شتێک کە تێرتان ناکات؟ بە تەواوی گوێم لێ بگرن و ئەوە بخۆن کە باشە، با گیانتان تام لە چەوری وەربگرێت.
وەک شێتێک پشکۆ و تیری مەرگ بهاوێژێت،
بەدکارەکان ئازاریان زۆرە، بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت، خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.»
ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون، دەردیان زۆر دەبێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان لەسەر لێوم نابێت.
بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت، دڕکوداڵ دەخوات، گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات، ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات.
«زۆر جار باخ و ڕەزەمێوی ئێوەم هەڵپڕووکاندووە، بە بای گەرمەسێر و کەڕوو. کوللە دار هەنجیر و دار زەیتوونیان خواردووە، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕاونەتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
«دەردم ناردە سەر ئێوە، وەک ئەوەی ناردبوومە سەر میسر. بە شمشێر لاوەکانی ئێوەم کوشت، لەگەڵ ئەسپە ڕاپێچکراوەکان، وام کرد بۆنی بۆگەنی تەرمەکانی ناو ئۆردوگاکەتان بکەن، بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
ئایا ئەوە لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە نییە کە ماندووبوونی گەلان تەنها بۆ ئاگر بێت، شەکەتبوونی نەتەوەکان بێ سوود بێت؟
بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەی کە بە تۆم بەخشی، دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت لە خاکێک کە نەتناسیبێت، چونکە ئاگرتان بەردایە تووڕەییم هەتاهەتایە گڕدەگرێت.»