4 هەتا پیریش بن هەر من ئەوم، هەتا ڕیش سپیێتیش هەر من هەڵتاندەگرم. من دروستم کردوون و ئێوە باری منن، هەر من هەڵدەگرم و دەرباز دەکەم.
خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم، وازم لێ مەهێنە، هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم، هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن.
هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە، هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.
عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە.
بە پیریش هەر بەریان دەبێت، هەمیشە تەڕ و سەوزن،
هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە.
وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن، بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾
چونکە بەخشینەکانی خودا و بانگکردنەکەی بێ پەشیمانییە.
«من یەزدانم، ناگۆڕێم، ئیتر ئەی نەوەی یاقوب، ئێوە لەناو نەچوون.
«منم، منم کە یاخیبوونەکانت دەسڕمەوە، لە پێناو خۆم، گوناهەکانیشت بەبیری خۆم ناهێنمەوە.
کێ کردوویەتی و کێ ئەنجامی داوە، لە سەرەتاوە بانگی نەوەکانی کردووە؟ من یەزدانم، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، من هەر ئەوم.»
«لەو ڕۆژەوە من ئەوم، کەس لە دەستم دەرباز نابێت. هەرچی بکەم، کێ ڕەتی دەکاتەوە؟»
یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: «ئەو پیاوەی کە ڕقی لە ژنەکەیەتی و تەڵاقی دەدات، توندوتیژی بەرامبەر بە کەسێک دەکات کە لەڕاستیدا دەبێت بیپارێزێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. ئینجا بە ڕۆح ئاگاداری خۆتان بن و ناپاکی مەکەن.
هەروەها لە دەشتودەر کە بینیتان چۆن یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیگرتن هەروەک باوک کوڕەکەی هەڵدەگرێت، لە هەموو ئەو ڕێگایەی گرتتانەبەر هەتا هاتنە ئەم شوێنە.»
ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان، ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت.
لە کاتی پیری فڕێممەدە، کە هێزم لەبەر نەما وازم لێ مەهێنە،
«ئەی یاقوب، گوێم لێ بگرن، ئەی ئیسرائیل، ئەوانەی کە بانگم کردن. ئەوە منم، من سەرەتا و من کۆتاییم.