4 جا لەنێو سەوزەگیا سەرهەڵدەدەن وەک شۆڕەبی ڕۆخ جۆگەکان.
یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و جەستەت بەهێز دەکات. وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت، کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت.
وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن، لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.
«”هەروەها هەندێک تۆوی خاکەکەی ئێوەی برد و لە زەوییەکی بەپیتدا چاندی. بردی و لەدەم ئاوێکی زۆر وەک داری بی چاندی.
بەڵام زۆر لەوانەی گوێیان لە قسەکان بوو باوەڕیان هێنا و ژمارەی پیاوان گەیشتە پێنج هەزار.
لەگەڵ ئەوەشدا هەتا دەهات ژن و پیاو بە کۆمەڵ باوەڕیان بە مەسیحی خاوەن شکۆ دەهێنا و دەهاتنە پاڵی.
وەک زەوی کە چەکەرەی ڕووەکی خۆی دەردەخات و وەک باخچە کە چێنراوەکانی دەڕوێنێت، ئاواش یەزدانی باڵادەست ڕاستودروستی و ستایش لەبەردەم هەموو نەتەوەکان دەڕوێنێت.
لە ڕۆژی یەکەمدا بەروبوومی دارەکانی میوە و پەلکی دار خورما و لقەداری پڕ گەڵا و شۆڕەبی ناو چەمەکان بۆ خۆتان ببەن و حەوت ڕۆژ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان خۆشی بگێڕن.
درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛ شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن.
ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن و نەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.
نەوەکانتان وەک لم دەبوو، وەچەتان وەک دەنکی لم، ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە و نە لەناودەچوو.»