ئیشایا 43:23 - كوردی سۆرانی ستاندهرد23 بەرخی قوربانی سووتاندنەکەی خۆتت بۆ من نەهێنا، بە قوربانییە سەربڕدراوەکانت ڕێزت لێ نەگرتم. بە پێشکەشکراوی دانەوێڵە بارگرانم نەکردیت، بە قوربانی بخوور ماندووم نەکردیت. Gade chapit la |
بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێت وەک ئەوەیە مرۆڤ بکوژێت، ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو، وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت، ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات، وەک ئەوەیە خوێنی بەراز پێشکەش بکات و ئەوەی بخوور دەسووتێنێت، وەک ئەوەیە بت بەرەکەتدار بکات. ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد و دڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو،