Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئیشایا 40:4 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 هەموو دۆڵێک هەڵدەچێت و هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت. خوار ڕاست دەبێتەوە، هەورازیش دەبێت بە دەشت،

Gade chapit la Kopi




ئیشایا 40:4
18 Referans Kwoze  

هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت، ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و سەختەکانیش ئاسان دەبن،


یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: مێزەرەکە دابگرە، تاجەکە هەڵبگرە، بارودۆخەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە، بەڵکو بێ پلەوپایە بەرز دەکرێتەوە و پایەدار نزم دەکرێتەوە.


«پێتان دەڵێم، ئەمە گەڕایەوە ماڵی خۆی بێتاوان کرابوو، پێچەوانەی ئەوی دیکە، چونکە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.»


”من لەپێشتەوە دەڕۆم و تەپەکان تەخت دەکەم، دەروازە بڕۆنزییەکان دەشکێنم و شەوبەندە ئاسنینەکان دەبڕمەوە.


ئەو کاتە هەموو درەختەکانی دەشتودەر دەزانن کە من یەزدانم ئەوەی داری بەرز نزم دەکاتەوە و داری نزم بەرز دەکاتەوە، ئەوەی سەوزەکەش وشک دەکات و چرۆ بە دارە وشکەکە دەکات. «”من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم.“»


ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵیش لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، هەتا لەگەڵ میران دایاننیشێنێت و تەختی شکۆمەندی بکات بە میراتیان. «لەبەر ئەوەی کۆڵەکەکانی زەوی هی یەزدانن، جیهانی لەسەر داناوە.


با چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی دەنگ بەرز بکەنەوە، گوندەکانی نشینگەی قێدار. با دانیشتووانی سەلەع هاواری خۆشی بکەن، لە ترۆپکی چیاکانەوە هاوار بکەن.


ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن، گەوجن لە ڕێڕەویان.


کەسێک هاوار دەکات و دەڵێت: «لە چۆڵەوانی ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، لە بیابان شاڕێگا بۆ خودامان ڕێکبخەن.


شکۆمەندی یەزدان دەردەکەوێت و هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەیبینن، چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.»


هەموو چیاکانم دەکەم بە ڕێگا و ڕێڕەوەکانم بەرز دەبنەوە.


«ئەی چیا مەزنەکە، تۆ کێیت؟ لەبەردەم زروبابل تەخت دەبیت. ئینجا بەردی قولینچک دادەنێت، لەنێو هاواری ”پیرۆزە، پیرۆزە!“»


تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە! ڕێگای گەل خۆش بکەن. ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن! لە بەرد پاکی بکەنەوە. ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite