14 دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن، تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن، دڕندەکان شەو لەوێدا ئارام دەگرن و جێی حەوانەوە بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.
«لەبەر ئەوە دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار تێیدا دەژین، کوندەپەپووی تێدا دەژیێت. ئیتر هەرگیز کەسی تێدا نیشتەجێ نابێت، نەوە دوای نەوە ئاوەدان نابێتەوە.
«حاچۆر بۆ هەتاهەتایە دەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی. هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.»
بابل دەبێتە تەپۆڵکە و داڵدەی چەقەڵ، پەند و مایەی تانە و تەشەر، شوێنێک ئاوەدانی تێدا نییە.
بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە، چیاکانی ئەوم وێران کرد و میراتەکەیم دایە چەقەڵی چۆڵەوانی.»