14 گوناهباران لە سییۆن تۆقین، گڵاوەکان لەرز دایگرتن: «کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟ کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟»
چونکە ﴿خودامان ئاگرێکی بەتینە.﴾
«ئەوانە بۆ سزای هەتاهەتایی دەچن، بەڵام ڕاستودروستان بۆ ژیانی هەتاهەتایی.»
هەروەها ئەویش شەرابی تووڕەیی خودا دەخواتەوە، کە بە سادەیی لە جامی تووڕەییەکەی ڕژاوە. لەبەردەم فریشتە پیرۆزەکان و بەرخەکەدا بە ئاگر و گۆگرد ئازار دەدرێت.
«دواتر بەوانەی لەلای چەپیەوەن دەفەرموێ: ”ئەی ئەوانەی کە نەفرەتتان لێکراوە! لێم دوور بکەونەوە و بەرەو ئاگری هەتاهەتایی بڕۆن، ئەوەی بۆ ئیبلیس و فریشتەکانی ئامادە کراوە،
ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە.
«دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.»
ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، کە دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی لێیە. هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن.
سزای ئەوانە دەدات کە خودا ناناسن و گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی عیسای خاوەن شکۆمان نابن،
کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟ هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.
جا پەروەردگار دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئەم گەلە هەر بە دەم نزیک دەبنەوە و بە لێوەکانیان ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە، پەرستنیان بۆ من تەنها فێرکردن و ڕاسپاردەی خەڵکە.
بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون.
ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ دووڕوواندا دادەنێت، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.
پێی دەڵێت: ”برادەر، چۆن بێ جلی زەماوەند هاتییە ژوورەوە؟“ ئەو بێدەنگ بوو.
جا ڕووبارەکانی ئەدۆم دەبن بە قیر و خۆڵەکەی بە گۆگرد، زەوییەکەی دەبێت بە قیری داگیرساو!
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن! ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت! جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە، گوش لە کەمەرتان ببەستن.
لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە سزا دەدرێت بە هەورەتریشقە و بوومەلەرزە و دەنگێکی بەرزەوە، بە زریان و ڕەشەبا و گڕی ئاگری سووتێنەرەوە.
بۆ سەر نەتەوەیەکی خوانەناس دەینێرم، فەرمانی پێدەدەم بۆ سەر ئەو گەلەی تووڕەییم لێی دەجۆشێت، تاکو دەستکەوتی دەست بکەوێت و تاڵان بکات، هەتا بیکات بە پێشێلکراو وەک قوڕی کۆڵانان.
لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان، بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان، چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن، هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە.
هەروەها بە بنەماڵەی داود ڕاگەیەنرا و گوترا: «ئارامییەکان لەگەڵ ئەفرایم پەیمانیان بەستووە.» جا دڵی ئەو و دڵی گەلەکەی لەرزین، وەک لەرزینی داری دارستان لە ڕووی بادا.
لەبەر ئەوە وەک کا بە زمانی ئاگر قووت بدرێت، وەک گژوگیای گڕگرتوو داکەوێت، ڕەگیان وەک کەڕووی لێدێت، خونچەیان وەک تۆز بەرز دەبێتەوە، چونکە فێرکردنی یەزدانی سوپاسالاریان ڕەتکردەوە، سووکایەتییان بە وشەی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کرد.
بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت، بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە.
لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت، کە هیچ ترسی لێ نەبوو. خودا ئێسقانی ئەوانە پەرشوبڵاو دەکاتەوە کە گەمارۆیان داویت، ڕیسوایان دەکەیت، چونکە خودا ڕەتی کردنەوە.
خودامان دێت و بێدەنگ نابێت، ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت، گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی.
کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت، لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت، ئاگریش دەیانخوات.
پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت، گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.
چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئاگرێکی بەتینە، خودایەکی ئیرەدارە.
بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت، وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن.
بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت، دڕکوداڵ دەخوات، گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات، ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات.
بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار خاکەکە دەسووتێت، گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر، پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ.
لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار لەڕی دەنێرێتە ناو پاڵەوانە بەهێزەکان، لەژێر شکۆمەندییەکەشی پشکۆیەک دادەگیرسێنێت وەک داگیرسانی ئاگر.
ئەوەتا وەک پووشیان لێدێت، ئاگر دەیانسووتێنێت. لە دەست بڵێسە فریای گیانی خۆیان ناکەون. ئەو پشکۆ خەڵووزە بۆ خۆگەرمکردنەوە نییە، ئەو ئاگرەش بۆ دانیشتن لەبەردەمی نییە.
هەموو گوناهبارانی گەلەکەم بە شمشێر دەکوژرێن، هەموو ئەوانەی دەڵێن: ”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“
«بەڵام کێ بەرگەی ڕۆژی هاتنی دەگرێت؟ کێ خۆی ڕادەگرێت لە دەرکەوتنی؟ چونکە ئەو وەک ئاگری پاڵاوگە و وەک سابوونی جل شوشتنە.