4 جا نزم دەبیتەوە و لە زەوییەوە دەدوێیت، قسەکەت لەناو خۆڵ دەچەمێتەوە، دەنگت وەک تارمایی دەبێت لە زەوییەوە، قسەکەت لەناو خۆڵ چرپەی دێت.
کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان و ڕۆح ئامادەکاران بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“
ئۆرشەلیم شکست دەخوات و یەهوداش دەکەوێت، چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە، بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.
گیانمان بەرەو خاک شۆڕ بووەتەوە، سکمان بە زەوییەوە نووساوە.
گڵاوییەکەی بە دامێنییەوە بوو، بیری لە چارەنووسی خۆی نەکردەوە. کەوتنەکەی سامناک بوو، کەس نەبوو دڵنەوایی بکات. «ئەی یەزدان، تەماشای زەلیلیم بکە، چونکە دوژمن سەرکەوت.»
دامە دەست ئەشکەنجەدەرانت، ئەوانەی بە گیانی تۆیان گوت: ”بچەمێوە بۆ ئەوەی بپەڕینەوە.“ جا پشتت وەک زەوی دانا، وەک شەقام بۆ ئەوانەی دەپەڕنەوە.»
تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت، شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت،
ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە و خۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە. ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن، کۆتەکانی ملت بکەرەوە.