11 لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەراب خۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک، دوورخرایەوە شادی زەوی.
کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێنن لە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن. بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە، لە من هەڵدەگەڕێنەوە.
«ئیبراهیم گوتی: ”کوڕم، لەبیرتە لە ژیانتدا شتە باشەکانی خۆتت وەرگرت و لەعازریش شتە خراپەکان. بەڵام ئێستا وا لێرە دڵنەوایی دەکرێت و تۆش ئازار دەچێژیت.
ئای بۆ ئەو ڕۆژە! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە، وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.
خۆشی و دڵشادی داماڵران لە ڕەزەکان و لە خاکی مۆئاب. شەرابم لە گوشەر ڕاگرت، بە هاواری خۆشییەوە پێپەست ناکرێت، ئەگەر هاوارکردن هەبێت، لە خۆشیدا هاوار ناکەن.
بۆ خاکی گەلەکەم دڕکوداڵ دەڕوێت، بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان، بۆ شارە گەشاوەکە.
خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە، لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت، شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت، هوتاف کپ بوو.
بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار خاکەکە دەسووتێت، گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر، پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ.
ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»
ئارەق بدە بەوەی لەناودەچێت، شەرابیش بەوانەی دەروونیان تاڵە.
گایەکانمان باری قورس ڕادەکێشن. بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن، شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نایێت!
«یەهودا شیوەن دەگێڕێت و شارەکانی دادەڕزێن، بۆ خاکەکە ماتەم دەگێڕن، هاواری ئۆرشەلیمیش بەرزبووەوە.
نەتەوەکان سووکایەتی تۆیان بیستووە، قیژەت دنیای پڕکردووە، چونکە پاڵەوانێک ساتمە لە پاڵەوانێک دەکات، هەردووکیان پێکەوە دەکەون.»
دار مێو وشک هەڵگەڕا و دار هەنجیر سیس بوو، دار هەنار و خورما و سێو، هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان. بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.
ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵ لەرز دەتانگرێت، چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو و کۆکردنەوە نایەت.