16 «دەست بدە قیسارە و بەناو شاردا بسووڕێوە ئەی ژنە لەشفرۆشی لەبیرکراو! باش مۆسیقا بژەنە و زۆر گۆرانی بڵێ بۆ ئەوەی لەیاد نەکرێیت.»
هەموو هاوپەیمانەکانت لەبیریان کردوویت، هیچ گرنگی بە تۆ نادەن. وەک لێدان لە دوژمن لە تۆم دا، بە سەختی تەمبێم کردی لەسەر زۆری تاوانەکانت، لەسەر گەورەیی گوناهەکانت.
لەو ڕۆژەدا ئەوە دەبێت، سور حەفتا ساڵ لەبیر دەکرێت، بەقەد ڕۆژگاری پاشایەک. پاش حەفتا ساڵەکە وەک گۆرانی ژنە لەشفرۆشێک بۆ سور دەبێت:
جا پاش حەفتا ساڵەکە، یەزدان سور بەسەردەکاتەوە و سور دەگەڕێتەوە سەر کرێ وەرگرتنی و لەگەڵ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی لەشفرۆشی دەکات.
دەنگی ناسازی گۆرانییەکانت کۆتایی پێ دەهێنم، چیتر دەنگی قیسارەکانت نابیسترێنەوە.
هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە، ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە، ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە، بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان.