Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئیشایا 22:6 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئیلام تیردانی هەڵگرتووە بە گالیسکە و پیادە و سوارەوە، قییریش قەڵغانی دەرخست.

Gade chapit la Kopi




ئیشایا 22:6
9 Referans Kwoze  

پاشای ئاشوریش بە قسەی کرد و هێرشی کردە سەر دیمەشق و داگیری کرد. خەڵکەکەی ڕاپێچی قییر کرد، ڕەچینیشی کوشت.


ئەم بینینە ترسناکەم بۆ ئاشکرا کراوە: ناپاک ناپاکی دەکات و تاڵانکەر تاڵان دەکات. سەربکەوە ئەی ئیلام! گەمارۆ بدە ئەی میدیا! کۆتاییم هێنا بە هەموو ئاخ هەڵکێشانەکەی.


«ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان نین؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە و فەلەستییەکان لە کریتەوە و ئارامییەکان لە قییرەوە؟


شەوبەندی دەروازەکانی دیمەشق دەشکێنم، فەرمانڕەواکە لە دۆڵی ئاڤەن ڕیشەکێش دەکەم، هەروەها گۆچان بەدەست لە بێت‌عەدەن. گەلی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ دەکرێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


سروشێک سەبارەت بە مۆئاب: عار لە مۆئاب وێران بوو، لە یەک شەودا کاول بوو! قییر لە مۆئاب وێران بوو، لە یەک شەودا کاول بوو!


کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.


جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان، ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە.


لەو ڕۆژەدا پەروەردگار دووبارە دەستی درێژ دەکاتەوە بۆ کڕینەوەی پاشماوەی گەلەکەی خۆی، ئەوەی ماوەتەوە لە ئاشور، لە پاشایەتی باکووری میسر و پاشایەتی باشووری میسر، لە کوش، ئیلام، بابل، حەمات و لە دوورگەکانی دەریا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite