Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئیشایا 22:17 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 «ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و بە هێزەوە لوولت دەکات،

Gade chapit la Kopi




ئیشایا 22:17
6 Referans Kwoze  

گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد، هاتنە سەر ئەمباراوەکان، بەڵام ئاویان نەدۆزییەوە. بە گۆزەی بەتاڵەوە گەڕانەوە، شەرمەزار و ڕیسوا بوون، سەری خۆیان شۆڕکرد.


کە خاکێک درابێت بە دەست بەدکارەوە، ئەوا پەردە بەسەر ڕووی دادوەرەکانی دەدات، ئەگەر ئەو نەبێت، ئەی کێیە؟


لەو کاتەی پاشا لە باخچەی کۆشکەوە گەڕایەوە هۆڵی خوانەکە، هامان خۆی بەسەر ئەو سەکۆیەدا دابوو کە ئەستێر لەسەری دادەنیشت. پاشا گوتی: «ئایا لاساری بەرامبەر بە شاژنیش دەکات، لەنێو ماڵەکەم و لەگەڵیشمدایە؟» هەرکە فەرمانەکە لە دەمی پاشا دەرچوو، دەم و چاوی هامانیان داپۆشی.


چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت، هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت، ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟


وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات. لەوێ دەمریت و گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت، ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!


لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەم جارە دانیشتووانی ئەم خاکە دەردەکەمە دەرەوە، تەنگیان پێ هەڵدەچنم هەتا ئەوەی هەستی پێدەکەن.»


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite