4 لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات، ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات. شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن، ڕمەکانیشیان دەکەنە داس. هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت، چیتر فێری جەنگ نابن.
لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات، ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات، شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن، ڕمەکانیشیان دەکەنە داس. هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت، چیتر فێری جەنگ نابن.
لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستم لەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان و خشۆکەکانی زەوی. کەوان و شمشێر و جەنگ لە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم و وایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون.
گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم و ئەسپیش لە ئۆرشەلیم، کەوانی جەنگ دەشکێنرێت. ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت، فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە و لە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە.
ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت و لە نشینگەی ئاسوودەیی و شوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی.
جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان، کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات، گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.
گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەی بێ کۆتایی دەبێت. لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەی پاشایەتی دەکات بۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی، بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستی لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات.
گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر، داسەکانیشتان بکەنە ڕم. با لاواز بڵێت، «من پاڵەوانم!»
نەیارانی یەزدان تێکدەشکێنرێن. هەرەبەرز بەسەریاندا دەگرمێنێت، یەزدان حوکم بەسەر ئەوپەڕی زەویدا دەدات. «هێز بە پاشای خۆی دەدات، سەری دەستنیشانکراوەکەی بەرز دەکاتەوە.»
خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە، چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.
پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت.
چونکە ڕۆژێکی دیاری کردووە کە تێیدا لە ڕێگەی ئەو پیاوەی کە دەستنیشانی کردووە، بە دادپەروەری جیهان حوکم بدات. بەڵگەشی بە هەمووان داوە کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.»
هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا و بەرگی لەناو خوێن گەوزاو بۆ سووتان دەبێت، سووتەمەنییە بۆ ئاگر،
لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم، سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.
لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت، دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی، گەلانیش بە دڵسۆزی.
جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت و کاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی.
یەزدان دادوەرمانە، یەزدان فەرزدانەرمانە، یەزدان پاشامانە، ئەو ڕزگارمان دەکات.
«ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم، هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر، دادپەروەری بۆ نەتەوەکان بەرپا دەکات.
«نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن، بۆ دۆڵی یەهۆشافات، چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر.
«هێوربنەوە، بزانن کە من خودام، لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە، لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»
قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت، پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە. بە ڕاستییەوە دادپەروەری دەردەخات.
بە دڵسۆزییەوە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و دان بە یەزداندا دەنێیت.