1 سروشێک سەبارەت بە میسر: ئەوەتا یەزدان بەسەر هەورێکی خێراوە بەرەو میسر دێت. بتەکانی میسر لە ڕووی ئەودا دەلەرزن، دڵی میسریش لە ناخیدا دەتوێتەوە.
«من ئەمشەو بە خاکی میسردا تێدەپەڕم و هەموو نۆبەرەیەک لە خاکی میسر دەکوژم، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ، حوکمیش بەسەر هەموو خوداوەندەکانی میسردا دەدەم، من یەزدانم.
ئەوەتا لەگەڵ هەوردا دێت و هەموو چاوێک دەیبینێت، ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە، هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن. بێگومان بەم جۆرە دەبێت، ئامین.
بەڵام میسر وێران دەبێت، ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران، لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد، خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت.
کاتێک ئەوەمان بیست، دڵمان تۆقی و بەهۆی ئێوەوە کەس ورەی نەما، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئەو خودایە لە ئاسمان لە سەرەوە و لەسەر زەوی لە خوارەوە.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”بتەکان لەناودەبەم و کۆتایی بە پەیکەرەکانی نێو مەمفیس دەهێنم، لەمەودوا هیچ میرێک لە خاکی میسر هەڵناکەوێت، ترس دەخەمە سەر خاکی میسر.
لە بابل سزای بێل دەدەم و ئەوەی قووتی داوە لە دەمی دەهێنمە دەرەوە. ئیتر نەتەوەکان بەرەو لای ئەو ڕێچکە ناگرن، هەروەها شووراکانی بابل دەکەوێت.
«لەنێو نەتەوەکان جاڕبدەن و ڕایبگەیەنن، ئاڵا بەرز بکەنەوە و ڕابگەیەنن، هیچ مەشارنەوە، بڵێن، ”بابل دەگیرێت، بێل شەرمەزار دەبێت، مەرۆداخ وردوخاش دەبێت. پەیکەرەکانی شەرمەزار و بتەکانی وردوخاش دەبن!“
سروشێک سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:
وەک کاریتە بەیتوونەکەت لەسەر ئاو داناوە. هەوری ئاسمانت کردووەتە گالیسکەت، بەسەر باڵی باوە دەڕۆیت.
«خودای یەشوروون هاوتای نییە، سواری ئاسمان دەبێت بۆ یارمەتیدانت، هەروەها هەورەکان لە شکۆی خۆیدا.
ئەگەر گەلی میسر نەیێت و بەشدار نەبێت، بارانیان بۆ نابارێت، ئەو دەردەیان لەسەر دەبێت کە یەزدان لە نەتەوەکانی دەدات، ئەوانەی نایەن بۆ گێڕانی جەژنی کەپرەشینە.
بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن، شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن و هەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن. لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت و داردەستی میسر نامێنێت.
بۆ فیرعەونی پاشای میسر و خزمەتکار و پیاوە گەورەکانی و هەموو گەلەکەی
ئەوەتا پیاوێک بە سواری گالیسکە هاتووە، لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت. وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: ”کەوتووە، بابل کەوتووە! هەموو وێنەی خوداوەندەکانی بەرەو زەوی شکان!“»
لەو ڕۆژەدا میسرییەکان وەک ژنیان لێدێت، لە ترسان دەلەرزن، کاتێک یەزدانی سوپاسالار دەستی لێیان بەرز دەکاتەوە.
لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن، هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە.
با بیرکردنەوەم شیرین بێت لەلای، منیش بە یەزدان دڵخۆش دەبم.
گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە، ناوی یەزدانە، لەبەردەمی دڵشاد بن.
بە یەشوعیان گوت: «بەڕاستی یەزدان هەموو خاکەکەی داوەتە دەستمانەوە و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکەش بەهۆی ئێمەوە ڕەنگیان سپی بووە.»
بە پیاوەکانی گوت: «زانیومە کە یەزدان ئەم خاکەی بە ئێوە داوە و ترسی ئێوە باڵی بەسەرماندا کێشاوە و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکەش لەبەر ئێوە ڕەنگیان پەڕیوە،
ئاسمانی شەقکرد و دابەزییە خوارەوە، هەوری تاریک لەژێر پێی بوو.
تەماشا بکەن! وەک هەورەکان سەردەکەوێت، گالیسکەکانی وەک گەردەلوولە، ئەسپەکانی لە هەڵۆ تیژڕەوترن. قوڕبەسەرمان، وێران کراین!
بۆچی بە کردەوەکانی دەستتان پەستم دەکەن کاتێک لە خاکی میسر بخوور بۆ خوداکانی دیکە دەسووتێنن، کە ئێوە بۆی هاتوون تاوەکو لەوێ ئاوارە بن؟ خۆتان قڕ دەکەن و دەبنە نەفرەت و ڕیسوایی لەنێو هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی.
سروشێک سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:
یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە، بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت. ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە، هەور تۆزی پێیەکانیەتی.
لەو کاتەدا میسرییەکان هەموو نۆبەرەکانی خۆیانیان دەناشت کە یەزدان لێیدابوون، چونکە یەزدان حوکمی خوداوەندەکانی ئەوانی دابوو.