Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئیشایا 16:10 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە، لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت، شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت، هوتاف کپ بوو.

Gade chapit la Kopi




ئیشایا 16:10
13 Referans Kwoze  

خۆشی و دڵشادی داماڵران لە ڕەزەکان و لە خاکی مۆئاب. شەرابم لە گوشەر ڕاگرت، بە هاواری خۆشییەوە پێپەست ناکرێت، ئەگەر هاوارکردن هەبێت، لە خۆشیدا هاوار ناکەن.


لە هەموو ڕەزەمێوەکاندا شیوەن دەبێت، چونکە بە ناوەڕاستتدا تێدەپەڕم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن و بەشە گەنمی لێ دەستێنن، ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە، تێیاندا دانانیشن، ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە، لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.


چوونە دەرەوە بۆ سەر کێڵگەکانیان و ترێیەکانیان کۆکردەوە و بە پێیەکانیان گوشییان. لەدوای ئەوە چوونە پەرستگای خوداوەندەکەیان و ئاهەنگیان گێڕا. کاتێک خواردیان و خواردیانەوە، نەفرەتیان لە ئەبیمەلەخ کرد.


ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت، ماڵیان وێران دەبێت. ماڵ بنیاد دەنێن و تێیدا دانانیشن؛ ڕەز دەچێنن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.


ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵ لەرز دەتانگرێت، چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو و کۆکردنەوە نایەت.


لەنێو کەڵەکی زەوییەکان زەیت دەگوشن، بە پێیان گوشەرەکان دەپەستن و تینوو دەبن.


لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەراب خۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک، دوورخرایەوە شادی زەوی.


دار مێو وشک هەڵگەڕا و دار هەنجیر سیس بوو، دار هەنار و خورما و سێو، هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان. بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.


یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە و شێلەری ترێش بە چێنەری تۆو. چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت و هەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە.


ئەی دانیشتووی خاکەکە نۆرە گەیشتە سەرت، کاتەکەی هات و ڕۆژەکە نزیک بووەتەوە، لەسەر چیاکان هاتوهەرایە، نەک هاواری خۆشی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite