Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئیشایا 13:22 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت، چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی. کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن، ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت.

Gade chapit la Kopi




ئیشایا 13:22
19 Referans Kwoze  

یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت: «شاری بابل وەک جۆخینێکە کاتی گێرەیەتی، پاش کەمێک کاتی بەرهەم دێت.»


سەراب دەبێتە گۆم و خاکی تینوو بە کانیاو. لە لانەی چەقەڵەکان، لە مۆڵگەکەیان، قامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت.


شارت کاول کرد و شارۆچکەی قەڵابەندت وێران کرد، قەڵای بێگانەکان وەک شار نامێنێتەوە، بۆ هەتاهەتایە بنیاد نانرێتەوە.


ئەو مامۆستایانەی بەهۆی چاوبرسیێتیانەوە، لە ڕێگەی چەند چیرۆکێکی هەڵبەستراوەوە بۆ سوودی خۆیان بەکارتاندەهێنن، تاوانبارکردنیان نزیک بووەتەوە و لەناوچوونیان بەلاوە نەنراوە.


چونکە سروشەکە بۆ کاتی دیاریکراوە، باسی کۆتایی دەکات و درۆ ناکات. ئەگەر درێژەی کێشا چاوەڕێی بکە، چونکە بێگومان دێت و دواناکەوێت.


دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت، چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی. دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ و لانەی کوندەپەپوو.


تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم، لە کاتێکدا پێیان دەخلیسکێت، چونکە ڕۆژی بەڵایان نزیک بووەتەوە و چارەنووسیان بۆیان خێرایە.»


بەڵام تۆ وردوخاشت کردین و ئێمەت کردە جێگای چەقەڵ، بە سێبەری مەرگ داتپۆشین.


بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت، شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت، قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە، دەبن بە سەیرانگای گوێدرێژەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان،


ئاژەڵە کێوییەکان شکۆمەندم دەکەن، چەقەڵ و کوندەپەپوو، چونکە ئاوم خستە چۆڵەوانییەوە، ڕووبارەکان لە بیاباندا بۆ ئاودانی گەلەکەم، هەڵبژاردەکەم،


«ئۆرشەلیم وێران دەکەم، دەیکەمە داڵدەی چەقەڵ، شارۆچکەکانی یەهودا دەکەمە کاولگە بەبێ دانیشتووان.»


«لەناوچوونی مۆئاب نزیک بووەتەوە، بەڵاکەی زۆر بە خێرایی دێت.


تەنانەت چەقەڵەکانیش گوانیان دەدەنە توولەکانیان بۆ ئەوەی شیریان پێبدەن، بەڵام گەلەکەی من دڵڕەقە وەک وشترمرغ لە چۆڵەوانی.


لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە، بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم. وەک چەقەڵ دەلورێنم و وەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم،


«دەیکەم بە میراتی کوندەپەپوو و گۆمی ئاو، بە گسکی نەمان گسکی دەدەم،» یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.


دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن، تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن، دڕندەکان شەو لەوێدا ئارام دەگرن و جێی حەوانەوە بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.


ئینجا لەوێدا مێگەلەکان خۆیان دەکێشنەوە، هەموو جۆرە ئاژەڵێک. هەم کوندەپەپووی بیابان و هەم بایەقووش، لەسەر ستوونەکانی شەو بەسەردەبەن، لە پەنجەرەکانیەوە دەنگیان دێت، کاول بوون لە بەردەرگایە، چونکە دار ئورزەکانی ڕووت کراونەتەوە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite