15 ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.
هەموو جوانەگاکانی بکوژن، با بۆ سەربڕین ببردرێن! قوڕبەسەریان! چونکە ڕۆژیان هات، کاتی سزادانیان.
یەزدان جبەخانەکەی خۆی کردەوە و چەکەکانی تووڕەیی خۆی دەرهێنا، چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، کارێکی هەیە لە خاکی بابلییەکان.
چونکە لە ڕووی شمشێر هەڵاتوون، لە ڕووی شمشێری هەڵکێشراو، لە ڕووی کەوانی توندکراو، لە ڕووی سەختی جەنگ.
بە تۆ ژن و پیاو تێکدەشکێنم، بە تۆ پیر و گەنج تێکدەشکێنم، بە تۆ گەنج و لاو تێکدەشکێنم،