13 لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم و زەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت، لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار و لە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی.
یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە، ئاسمان و زەوی دەهەژێن. بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی، قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل.
«دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، «﴿خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.﴾
پاشان تەختێکی گەورەی سپیم بینی و ئەوەی لەسەری دانیشتبوو. ئاسمان و زەوی لەبەر ڕووی هەڵاتن، شوێنیان لە ئاسماندا نەما.
بەڵام هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە، تێیدا بە دەنگێکی بەرز ئاسمان نامێنێت، بە سووتان توخمەکان لەناودەچن، زەوی و ئەو کارانەی تێیدایە نامێنێت.
ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.
«ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟ تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن. هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من، ئەوەی کە تووشی منی کرد، ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام، لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی.
چاوتان بۆ ئاسمان هەڵبڕن و لە ژێرەوە سەیری زەوی بکەن، چونکە ئاسمان وەک دووکەڵ دەڕەوێتەوە و زەوی وەک جل دادەڕزێت و دانیشتووانەکەی وەک مێشوولە دەمرن. بەڵام ڕزگاریی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت، ڕاستودروستیشم هەرگیز ناڕووخێت.
خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دەتوێنەوە، ئاسمان وەک تۆمارێک دەپێچرێتەوە. هەموو ئەستێرەکان هەڵدەوەرن، وەک هەڵوەرینی گەڵای مێو، وەک وەرینی هەنجیر لە دارەکەی.
زەوی لە جێی خۆی لەق دەکات، جا کۆڵەکەکانی دەخاتە بوومەلەرزە.
ئینجا زەوی لەرزی و هەژا، بناغەی چیاکانیش ڕاژەنین، لە تووڕەیی ئەو لەرزین.
تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی، ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.
کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت، مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان و ناو چاڵەکانی خۆڵ.
بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار خاکەکە دەسووتێت، گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر، پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ.
یەزدان دەستی بەسەر دەریادا درێژکرد و شانشینەکان تۆقین. لە دژی فینیکیا فەرمانی دا بۆ کاولبوونی قەڵاکانی.
ئەوەتا یەزدان لە داهاتوودا زەوی چۆڵ دەکات، بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت، دانیشتووانەکەی پەرت دەکات.
ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێت دەکەوێتە چاڵەکەوە و ئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوە بە تەڵەکەوە دەبێت. بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە و بناغەکانی زەوی هەژان.
زەوی بە شکان دەشکێت، زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت، زەوی بە لەقین دەلەقێت.
سروشێک سەبارەت بە چۆڵەوانی نزیکی دەریا: وەک گەردەلوول لە باشوور هەڵدەکات، لە چۆڵەوانییەوە دێت، لە خاکێکی ترسناک.
«دابەزە و لەسەر خۆڵ دابنیشە، ئەی بابلی کچە پاکیزە. بەبێ تەخت لەسەر زەوی دابنیشە، کچی بابلییەکان، چونکە چیتر پێت ناگوترێت ناسک و نازدار.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من ڕۆحی لەناوبەر دەوروژێنم لە دژی بابل و دانیشتووانی لێڤ قامای.