Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئیشایا 10:15 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 تەور شانازی دەکات بەسەر ئەو کەسەی پێی دەبڕێتەوە، یان مشار خۆی بە زل دەزانێت بەسەر ئەو کەسەی دەیبات و دەیهێنێت؟ وەک ئەوەی داردەست هەڵگرەکەی ڕاوەشێنێت وەک ئەوەی گۆچان ئەو کەسە بەرز بکاتەوە کە دار نییە.

Gade chapit la Kopi




ئیشایا 10:15
9 Referans Kwoze  

«قوڕبەسەر ئەوەی کێشە لەگەڵ شێوەکارەکەی دروستدەکات، پارچەی گۆزەیەکە لەنێو گۆزەکانی سەر زەوی. ئایا قوڕ بە گۆزەکەرەکەی دەڵێت: ”چی دروستدەکەیت؟“ یان دەڵێت: ”ئەوەی دروستت کردووە دوو دەسکی نییە“؟


«قوڕبەسەر ئاشور، داردەستی تووڕەییم، هەڵچوونم گۆچانە بە دەستیەوە.


ئای لە هاڵاوگێڕیتان، ئایا گۆزەکەر و قوڕ دەکرێن بە یەک تاکو دروستکراو بە دروستکەرەکەی بڵێت: «تۆ دروستت نەکردم»؟ یان گۆزەکە بە گۆزەکەر بڵێت: «تێناگەیت»؟


ئایا لەبەردەم بکوژەکانت دەڵێیت: ’من خوداوەندم‘؟ نەخێر، بەڵکو تۆ لەناو دەستی ئەوانە دایت کە دەتدەنە بەر شمشێر، تەنها مرۆڤیت، نەک خوداوەند.


لەو ڕۆژەدا پەروەردگار بە گوێزانێکی بەکرێگیراو لەوبەری ڕووباری فوراتەوە، کە پاشای ئاشورە، سەر و مووی بەرتان دەتاشێت و ڕیشیش دادەماڵێت.


سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟ دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە و چاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟ لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite