10 میرانی یەهودا وەک ئەوانەن کە سنوور دەگوازنەوە، منیش تووڕەیی خۆم وەک باران بەسەریاندا هەڵدەڕێژم.
سنووری بەردڕێژکراوی زەوی دراوسێکەت مەگوێزەوە کە ئەوانەی یەکەم جار دایانناوە، لەو میراتەی بەرت دەکەوێت لەو زەوییەی یەزدانی پەروەردگارت پێت دەدات هەتا ببیتە خاوەنی.
بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە، بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ.
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی سنووری زەوی بەردینی دراوسێکەی دەگوێزێتەوە.» هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»
بەڵام ئەوەی گوێی لێ بێت و پەیڕەوی نەکات، لە مرۆڤێک دەچێت کە خانووێکی بێ بناغەی لەسەر زەوی دروستکردبێت. کاتێک لافاو هات و لە خانووەکەی دا، دەستبەجێ بە تەواوی ڕووخا.»
باران باری و لافاو هەستا و ڕەشەبا هەڵیکرد و لەو خانووەی دا و ڕووخاندی، ڕووخاندنەکەشی گەورە بوو.»
ئێستا بەم زووانە تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم و هەڵچوونی خۆم هەڵدەڕێژم، بەپێی کردەوەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم و لەسەر هەموو نەریتە قێزەونەکان سزات دەدەم.
سنووری کۆن مەگوازەوە، ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە.
دەستپێکردنی ناکۆکی وەک تەقینی بەنداوە، جا پێش ئەوەی ناکۆکییەکە بتەقێتەوە وازی لێبهێنە.
وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم، لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.
هەڵچوونی خۆتیان پێدا هەڵبڕێژە، با ئاگری تووڕەییت بیانگاتێ.
میرەکانت یاخین و دۆستی دزانن، هەموو حەزیان لە بەرتیلە و دوای پاداشت کەوتوون. دادوەری بۆ هەتیو ناکەن، سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.»
وەک زیو چۆن لەناو کوورەدا دەتوێنرێتەوە، ئێوەش بە هەمان شێوە لەناویدا دەتوێنەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، تووڕەیی خۆمم بەسەرتاندا ڕژاندووە.“»