16 وەک نوێنگینێکی کەللەڕەق ئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە، ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێت وەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟
«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد.
گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من. تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن، ئەو پایەبەرزیان ناکات.
لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن، ئەی یەزدان، لەبەر خاتری ناوی خۆت شتێک بکە، چونکە هەڵگەڕانەوەکانمان زۆر بوون، دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد.
بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟ بۆچی خەڵکی ئۆرشەلیم بە بەردەوامی هەڵدەگەڕێنەوە؟ دەستیان بە فرتوفێڵ گرتووە، ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە.
بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان شل نەکرد، بەڵکو بە ڕاوێژ و کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆیان ڕێگایان گرتەبەر، جا دواکەوتن و پێش نەکەوتن.
لەبەر ئەوە لە دارستان شێر هێرشیان دەکاتە سەر، گورگی بیابان دەیانفەوتێنێت، پڵنگ لە دەوری شارۆچکەکانیان خۆی مات دەدات، تاکو ئەوەی لێی بێتە دەرەوە پارچەپارچەی بکات، چونکە یاخیبوونەکانیان زۆربوون، هەڵگەڕانەوەکانیان گەورە بوون.
ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە.
تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد.
لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی کرد.
وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات. لەوێ دەمریت و گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت، ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!
مەڕەکان دەلەوەڕێن وەک لە لەوەڕگای خۆیان، بەرخەکانیش لە کەلاوەی دەوڵەمەندەکان دەلەوەڕێن.
«خەفەتبارم لەوەی کە شاولم کردە پاشا، چونکە لێم هەڵگەڕاوەتەوە و فەرمانەکانی منی بەجێنەگەیاند.» جا ساموئێل دڵتەنگ بوو، بە درێژایی ئەو شەوە هاواری بۆ یەزدان کرد.
بەناو نەتەوەکاندا پەرشوبڵاوتان دەکەمەوە و شمشێرەکەم هەڵدەکێشم و ڕاوتان دەنێم. جا خاکەکەتان دەبێتە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانتان وێران دەبێت.
بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن، نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق، نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا، ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو.
ئینجا بارانی تۆوەکەت دەداتێ کە زەوییەکەی پێ تۆو دەکەیت، نانی بەروبوومی زەوییەکە چەور و قەڵەو دەبێت. لەو ڕۆژەدا مەڕوماڵاتەکەت لە لەوەڕگایەکی پانوبەریندا دەلەوەڕێن.
«بە دڵنیاییەوە گوێم لێ بوو ئەفرایم ئاخی هەڵدەکێشا: ”وەک گوێرەکەیەکی دەستەمۆنەکراو تەمبێت کردم، من تەمبێ بووم. بمگەڕێنەوە لای خۆت، دەگەڕێمەوە، چونکە تۆ یەزدانی پەروەردگاری منی.
ئەفرایم گوێرەکەیەکی ڕاهێنراوە حەز لە گێرەکردن دەکات. لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی، سوار دەخەمە سەر ئەفرایم، یەهودا دەیکێڵێت، یاقوبیش خەرتەی دەکات.
شمشێر دەکەوێتە شارەکانیان و شەوبەندی دەروازەکانیان تێکدەشکێنێت، کۆتایی بە تەگبیرەکانیان دەهێنێت.