Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




هۆشەع 11:6 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 شمشێر دەکەوێتە شارەکانیان و شەوبەندی دەروازەکانیان تێکدەشکێنێت، کۆتایی بە تەگبیرەکانیان دەهێنێت.

Gade chapit la Kopi




هۆشەع 11:6
25 Referans Kwoze  

خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن، چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون، بە شمشێر دەکوژرێن و منداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن، سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»


چەخماخەی جەنگ لە دژی گەلەکەت بەرز دەبێتەوە. هەموو قەڵاکانت تێکدەدرێن، وەک چۆن شەلمەن لە ڕۆژی جەنگدا بێت‌ئەربێلی تێکدا، دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بەزەویدا کێشران.


ئەویش بۆ ئاشور دەبردرێت، وەک سەرانە بۆ پاشای شەڕانگێز. ئەفرایم سەرشۆڕی وەردەگرێت و ئیسرائیلیش لەسەر بتە دارینەکانی شەرمەزار دەبێت.


یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بێگومان ئەو ڕۆژە دێت کە وەک تەنوور داگیرساوە. جا هەموو لووتبەرزان و بەدکاران دەبنە پوشوپەڵاش و ئەو ڕۆژەش کە دێت، ئەوان دەسووتێنێت. نە ڕەگ و نە لقیان بۆ نامێنێتەوە.


شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم و هەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.


بە دارستانی باشوور بڵێ، ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئاگرت تێ بەردەدەم، جا هەموو دارێکی تەڕ و هەموو دارێکی وشک لەناو تۆدا دەخوات. کڵپەی گڕەکەی ناکوژێتەوە و لە باشوورەوە هەتا باکوور هەموو ڕوخسارێک دەسووتێت.


دروێنە و نانت دەخوات، کوڕ و کچت دەخوات، مەڕ و مانگات دەخوات، مێو و هەنجیرت دەخوات. شارە قەڵابەندەکانت کە تۆ پشتت پێ بەستوون، بە شمشێر دەفەوتێنێت.»


یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر کوڕانی کەللەڕەق، پلانێک جێبەجێ دەکەن کە هی من نییە، داڕێژراوێک دادەڕێژن کە لە ڕۆحی منەوە نییە بۆ ئەوەی گوناه لەسەر گوناه زیاد بکەن.


شاری قەڵابەند تەنهایە، ماڵ چۆڵ و بەجێماوە وەک چۆڵەوانی، لەوێ گوێرەکە دەلەوەڕێت و لەوێ پاڵ دەداتەوە و لقەکانی تێکدەدات.


پێش ترێ ڕنین لە کاتی تەواو چرۆکردن و کاتێک گوڵەکان دەبن بە پەسیرەی گەییو، چڵەکان بە داس دەبڕێتەوە و لقەکان لێ دەکاتەوە و فڕێیان دەدات.


یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت، دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا،


زۆر جار دەربازی کردن، بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون، داڕووخان بە گوناهەکانیان.


گڵاو بوون بە کردەوەکانیان، داوێنپیس بوون بە کارەکانیان.


لە دەرەوە شمشێر جەرگیان دەسووتێنێت و لەناو ماڵەوەشیان تۆقین، کوڕی گەنج و پاکیزە لەناودەچن، منداڵی شیرەخۆر لەگەڵ پیاوی پیر.


لە هەموو شارەکان گەمارۆتان دەدات، هەتا شوورا بەرزە قاییمەکان کە ئێوە پشتی پێ دەبەستن دەڕمێت، لە هەموو خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات گەمارۆتان دەدات.


بەناو نەتەوەکاندا پەرشوبڵاوتان دەکەمەوە و شمشێرەکەم هەڵدەکێشم و ڕاوتان دەنێم. جا خاکەکەتان دەبێتە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانتان وێران دەبێت.


شارۆچکەکانتان وێران دەکەم و شوێنە پیرۆزەکانتان دەکەمە چۆڵەوانی، بۆنەکانی خۆشی قوربانی ئێوە دڵخۆشم ناکات.


یەزدان دەفەرموێت: «شمشێر لە دژی بابلییەکانە! لە دژی دانیشتووانی بابلە و لە دژی میر و پیاوە داناکانییەتی!


دەروازەکانی نوقومی زەوی بوون، شمشیرەکانی لەناوبرد و شکاندی. پاشا و میرەکانی بۆ نێو گەلان ڕاپێچ کراون، فێرکردنی موسا نەماوە، هەروەها پێغەمبەرەکانیشی هیچ بینینێکیان لەلایەن یەزدانەوە بۆ ئاشکرا نەکراوە.


وەک نوێنگینێکی کەللەڕەق ئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە، ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێت وەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟


ئەفرایم بە بتەکانەوە بەستراوەتەوە، وازی لێ بهێنن!


یەزدانی باڵادەست سوێندی بە گیانی خۆی خواردووە، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت: «من قێزم لە شانازی یاقوب دەبێتەوە و ڕقم لە قەڵاکانییەتی، ئینجا شار و هەموو ئەوەی تێیدایە بەدەستەوەی دەدەم.»


شمشێرێکتان دەهێنمە سەر، تۆڵەی تووڕەیی پەیمانەکەتان لێ دەکاتەوە، جا لە شارۆچکەکانتان کۆدەبنەوە و دەرد دەنێرمە نێوانتان و دەدرێنە دەست دوژمن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite