Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 8:12 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 چونكه‌ له‌ تاوانه‌كه‌یان خۆش ده‌بم و چیتر ناوی گوناهه‌كانیان ناهێنم”.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 8:12
17 Referans Kwoze  

ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.﴾


«منم، منم کە یاخیبوونەکانت دەسڕمەوە، لە پێناو خۆم، گوناهەکانیشت بەبیری خۆم ناهێنمەوە.


دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە، تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە و هەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا.


یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا و لەو سەردەمەدا، بەدوای تاوانی ئیسرائیلدا دەگەڕێن، بەڵام نییەتی، هەروەها بەدوای گوناهی یەهودا دەگەڕێن، بەڵام هیچ نادۆزنەوە، چونکە ئەوانەی کە دەیانهێڵمەوە لێیان خۆشدەبم.»


پاکیان دەکەمەوە لە هەموو گوناهەکانیان کە لە دژی من کردوویانە، لە هەموو گوناه و یاخیبوونەکانیان خۆشدەبم کە لە دژی من کردوویانە.


یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە، گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان. بگەڕێوە بۆ لام، چونکە تۆم کڕییەوە.»


بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت.


ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی،


هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە و سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە. ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و


ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت.


کاتێک گوناه بەسەرماندا زاڵ بوو، تۆ کەفارەتی یاخیبوونەکانی ئێمەت کرد.


لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت: ”یەزدان بناسە،“ چونکە هەموویان دەمناسن، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


کێ خودایەکی وەک تۆیە، کە لە تاوان دەبوورێت و لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟ هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت، چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite