Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 5:5 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 بە هەمان شێوە، مەسیح خۆی شکۆدار نەکرد تاکو ببێتە سەرۆکی کاهینان، بەڵکو خودا پێی فەرموو: ﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 به‌ هه‌مان شێوه‌، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته‌ كاهینی باڵا، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت”.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 5:5
12 Referans Kwoze  

من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم: پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.


عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەگەر من خۆم شکۆدار بکەم، ئەوا شکۆمەندییەکەم هیچ نییە، ئەوە باوکمە کە شکۆدارم دەکات، ئەوەی ئێوە دەڵێن خودامانە.


ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: ﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾؟ هەروەها: ﴿من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من﴾؟


ئەوەی لە خۆیەوە بدوێت، داوای شکۆی خۆی دەکات، بەڵام ئەوەی داوای شکۆی ئەوە بکات کە ناردوویەتی، ئەمە ڕاستگۆیە و فڕوفێڵی تێدا نییە.


ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە: «﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾


خودا ئەوەی کرد کە شەریعەت بەهۆی لاوازی سروشتی دنیایی نەیتوانی بیکات: کوڕەکەی خۆی لە شێوەی جەستەی مرۆڤی گوناهبار نارد بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی گوناه. لە جەستەی مرۆڤانەدا گوناهی تاوانبار کرد،


لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە،


«بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی ئەفراتە، هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی یەهودا بچووکیت، بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێت ئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل، ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە، لە ئەزەلەوەیە.»


لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت،


لەبەر ئەوە پێویست بوو لە هەموو ڕووێکەوە لە خوشکان و برایانی بچێت تاکو ببێتە سەرۆک کاهینێکی بە بەزەیی و دڵسۆز لە خزمەتکردنی خودا، هەروەها ببێتە کەفارەت لە پێناوی گوناهەکانی خەڵک.


کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە.


ئیتر لەلای خوداشەوە بە سەرۆکی کاهینان ناونرا، لە پلەی مەلکیسادق.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite