Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عیبرانییەکان 2:13 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 هەروەها: ﴿من پشت بەو دەبەستم.﴾ دیسان: ﴿ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە خودا پێیداوم.﴾

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 هه‌روه‌ها: “من به‌وه‌ پشتبه‌ستوو ده‌بم”. دیسان: “ئه‌وه‌تا خۆم و ئه‌و ڕۆڵانه‌ی خودا پێیداوم”.

Gade chapit la Kopi




عیبرانییەکان 2:13
16 Referans Kwoze  

ئەوەتا خودای ڕزگاریی من، دڵنیا دەبم و ناترسم، چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و ئەو بوو بە ڕزگاریم.»


تەنانەت ئەگەر دە هەزار کەس لەنێو باوەڕداران سەرپەرشتیارتان بن، بەڵام چەندین باوکتان نییە، چونکە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە من بووم بە باوکتان، لە ئەنجامدانی ئەو کارەی کە عیسای مەسیح کردی.


باوکم کە بە منی داون لە هەمووان گەورەترە، کەسیش ناتوانێت لە دەستی باوک بیانڕفێنێت.


بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی، خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»


یوسفیش بە باوکی گوت: «ئەوانە دوو کوڕەکەی منن کە خودا لێرە پێی بەخشیوم.» ئەمیش گوتی: «بیانهێنە لام تاکو داوای بەرەکەتیان بۆ بکەم.»


یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگای منە.


خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگا و حەشارگەمە، ڕزگارکەری منە، لە ستەم ڕزگارم دەکات.


ئینجا عیسۆ سەری هەڵبڕی و چاوی بە ژن و منداڵەکان کەوت، پرسی: «ئەمانە چی تۆن؟» یاقوبیش گوتی: «ئەو منداڵانەن کە نیعمەتی خودان بۆ خزمەتکارەکەت.»


بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە، پاداشتی بەری سکن.


ئەی خودایە، بمپارێزە، چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ.


پشتی بە خودا بەست، با ئێستا خودا ڕزگاری بکات، ئەگەر ئەمی دەوێت، چونکە گوتی: ”من کوڕی خودام.“»


بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان، نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت، خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite